ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتى ناوخۆوە کوردستانی

نوچەنێت

دواى هێرشە مووشەکییەکەى ئەمشەو بۆ سەر شارى هەولێر، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و دوا لە هاووڵاتییان دەکات لەو شوێنانە دووربکەنەوە کە مووشەکانى بەرکەوتووە. هەروەها برینداربوونى چەند هاووڵاتییەک پشتڕادەکاتەوە.

دەقی راگەیێندراوەکەى وەزارەتى ناوخۆ: 

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کاتژمێر 9:30 ئەمشەو دووشەممە 2021/2/15 چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێک کەوتن. لە ئەنجامدا بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند کەسێک برینداربوون. بەداواچون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە .
داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەین لەو شوێنانە دووربکەنەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە .
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین