سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: پشتگیریى سەربازیى و سیاسى ئەڵمانیا بۆ هەرێمى کوردستان لەبیر ناکرێن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مارتین یێگەر، باڵیۆزى ئەڵمانیا لە عیراق ڕایدەگەیێنێت، "پشتگیریى سەربازى، مرۆیى و سیاسیى ئەڵمانیا بۆ هەرێمى کوردستان هەرگیز لە بیر ناکرێن."

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتى (26/تشرینى یەکەم/2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە مارتین یێگەر، باڵیۆزى تازەى ئەڵمانیا لە عیراق کرد.

لە ڕاگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، "باڵیۆزى ئەڵمانیا دڵنیایى دا و دووپاتى کردەوە کە دواى هەڵبژاردن و بە هاتنە سەرکارى حکوومەتێکى تازە لە بەرلین، هەمان سیاسەت و مامەڵەى ئەڵمانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان وەک خۆى درێژە دەکێشێت و وڵاتەکەى لە پشتگیریى عیراق و هەرێمى کوردستان."

مارتین یێگەر ئەوەشى خستەڕوو کە، "لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتى پێشمەرگە بۆ چاکسازى و یەکخستنەوەى پێشمەرگە کار دەکەن و ڕۆڵى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستانى لەمبارەیەوە بە گرنگ لە قەڵەم دا."

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هیواى سەرکەوتنى بۆ باڵیۆزى ئەڵمانیا خواست و گووتیشى، "سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ ئەڵمانیا دەربڕى و دووپاتى کردەوە کە هاوکارى و پشتگیریى سەربازى، مرۆیى و سیاسیى ئەڵمانیا بۆ هەرێمى کوردستان هەرگیز لە بیر ناکرێن و بەردەوامیى پشتگیریى ئەڵمانیاى بۆ عیراق و هەرێمى کوردستان بە مایەى خۆشحاڵى و گرنگ و پێویست زانى."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین