سه‌در خۆى له‌ سه‌ربه‌خۆكان نزیك ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ كاتێكدا لایه‌نه‌ نوێیه‌كانى په‌رله‌مان و سه‌ربه‌خۆكان به‌ نیازن به‌ره‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مانى عێراق پێكبهێنن، ره‌وتى سه‌در خۆى لێیان نزیك ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "سه‌ربه‌خۆكان تێڕوانینى باشتریان هه‌یه‌".

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى له‌ ره‌وتى سه‌در شه‌وى رابردوو 22ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، پێشوازى له‌ هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵیان كار ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "سه‌ربه‌خۆكان تێڕوانینى سیاسیان له‌ تێڕوانینى حزبه‌كان باشتره‌، ئێمه‌ پێشوازیان لێ ده‌كه‌ین به‌ڵام دوو له‌ هه‌ر رێككه‌وتنێك كه‌ كارى وه‌زاره‌ته‌كان ئیفلیج بكات". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م قۆناغه‌ پێویستى به‌ هاوپه‌یمانى نوێ هه‌یه‌.

له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ له‌ 10ى ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند حزبێكى نوێ له‌وانه‌ ئیمتداد و ئیشراقه‌ى كانوون به‌ 15 كورسى براوه‌ بوون، له‌گه‌ڵ ده‌یان كاندیدى سه‌ربه‌خۆ كه‌ به‌گوێره‌ى هه‌ندێك لێكدانه‌وه‌، به‌ هه‌موویان 50 كورسى پێكده‌هێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین