پەرلەمانتارێک: لە رووی سیاسییەوە وەرگرتنی پۆستی سیادی لە بەغدا گرنگە کوردستانی

سیهام میران - نوچەنێت

سەرۆکی لێژنەی پێوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت" وەرگرتنی پۆستە سیادیەکان لە رووی سیاسیەوە ئاماژەیە بۆ هەرێمی کوردستان و دەشڵێت" ئەزموونمان هەیە، جاری واهەبووە چەندەها کار هەبووە دژی هەرێمی کوردستان، سەرۆک کۆمار نەیتوانیوە ڕۆڵی خۆی ببینێت".


رێبوار بابکەیی، سەرۆكی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی وەرگرتنی پۆستە سیادییەکان لە بەغدا لەلایەن کوردەوە سوودوەرگرتن لێی تایبەت بە نوچەنێت رایگەیاند: بابەتی پۆست وەرگرتن بە تایبەت پۆستە سیادییەکان، دارایی یاخود وەزارەتی دەرەوە یاخود بەرگری، هەرچەندە تاکو ئێستاش وەزارەتی بەرگری نەدراوەتە کورد؛ لە رووی سیاسییەوە ئاماژەیە بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان، لەرووی کرداریشەوە ئەو دەسەڵاتانە دەتوانن شتێك بکەن کە هەندێ لە هەل و مەرجە نالەبارەکان کە لە دژی هەرێمی کوردستان دەشکێتەوە ئەوان چاکی کەنەوە.

رێبوار بابکەیی دەشڵێت، بەوشێوەی کە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان پێشێل نەکرێت، لە رووی دیپلۆماسییەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو پۆستانە دەتوانێت پێگەی هەرێم لە رووی پەیوەندییەکانەوە کاری لەسەر بکات، بیگەیەنێتە ئاستیک کە پەیوەندی کونسوڵییەکان و وڵاتانی دەرەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوانتر بێت. کاتیک وڵاتێک داوای ئەوەدەکات کە کونسوڵییەک لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە دەبێت بەر لە رازیبوونی حکومەتی هەرێم رازیبوونی حکومەتی عێراق بە تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی لەسەر بێت.

بابکەیی ئاماژە بەوە دەکات، کە لە رووی هاتنی شاندەکانی بیانی بە تایبەت بەرپرسانی گەورە بو هەرێم، ئەوانەی باسمان کرد بوار گەلێکن وەکو پێویست سوود لە ئەو پۆستانە وەرگیرێت بۆ قازانجی هەرێمی کوردستان بەدڵنیاوە سوودی دەبێت، ئەگەرنا وەکو پۆست هیچ سوودی نابێت. دەشڵێت ”ئەزموونمان هەیە لەو رووەوە ئەزموونی سەرۆكکۆماری ئەزموونی پۆستی وەزارەتی دەرەوە، جاری وا هەبووە چەندەها کار هەبووە دژی هەرێمی کوردستان، سەرۆککۆمار نەیتوانیوە رۆڵی خۆی ببینێت“.

سەرۆكی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوە لە پەرلەمان ئەوەشی خستەڕوو، کە دیار نییە بۆ تاکو ئێستا پۆستی وەزارەتی بەرگری نەدراوەتە کورد، بەڵام وەکو عورفێکی لێهاتووە یا بۆ شیعە بێت یان بۆ سوننە. هەروەك چۆن بۆتە عورفێک وەزارەتی دەرەوە بۆ کورد بووە، بەو شێوەیەش پۆستی وەزارەتی بەرگری ئاوا بیری لێکراوەتەوە، هۆکاریکی تر دەتوانین بڵێن هۆکارەکەی سیاسییە.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە لەنێوان پۆستە سیادەییەکان وەزارەتی دارایی یاخود دەرەوە بدرێت بە کورد بەسوودترە؟ بابکەی پێیوایە، کە هەر پۆستێك بدرێت بە کورد وەکو پێویست کاری لەسەر نەکرێت و رۆڵی خۆیان نەبینن ئەو پۆستە بە هەر کەسێك بدرێت و لە هەر حزبێک بێت، ئەو کارەکتەرە نەیتوانی وەکو پێویست کار بکات، هیچ سوودێکی نابێت؛ جا چ پۆستی دارایی بێت یاخود سەرۆک کۆمار یان هەر پۆستێکی تر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین