سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: جەخت لەسەر یەکڕیزى لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا دەکەینەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا لە عێڕاق، کە پێویستە "حکوومەتى داهاتووى عیراق وەڵامدەرەوەى خواست و چاوەڕوانییەکانى هاووڵاتیان بێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتى (21/تشرینى یەکەم/2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لە مارک برایسن ڕیچاردسن، باڵیۆزى بەریتانیا لە عیراق کرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عیراق لەگەڵ بەریتانیا، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران و ئەنجامەکانى، پێشکه‌وتنی پرۆسه‌که‌ له‌چاو جارانی پێشوو و گرنگیی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی هه‌ر کێشه‌یه‌ک به‌ ڕێکاره‌ یاسایییه‌کان، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا، سەردانى مانگى ڕابردووى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ لەندەن، هەنگاوەکانى بەرەنگاربوونەوەى شەڕى تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەى داعش"،  تاوتوێکران.

هاوکات ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوەشدەکات، "هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکان کردەوە و هاوڕا بوون لەوەى حکوومەتى داهاتووى عیراق وەڵامدەرەوەى خواست و چاوەڕوانییەکانى خەڵکى هاووڵاتیان بێت. 

هەروەها لەدیدارەکەدا هەردوولا، "خۆشحاڵییان بە پرۆسەى هەماهەنگیى پێشمەرگە و سوپاى عیراق بە یارمەتیى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش، نیشان دا."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق ، "جەختى لە گرنگیى یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا و هەوڵەکانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەم پێناوەدا کردەوە، هەروەها سوپاسى پشتگیری و هاوکارییەکانى بەریتانیاى بۆ عیراق و هەرێمى کوردستان کرد و ئاماژەى بە بەردەوامیى بەدواداچوونى ئەنجامى سەردانیان بۆ لەندەن و دیدار و کۆبوونەوەکانى لەگەڵ سەرۆک وەزیران" كرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین