توركیا په‌كه‌كه‌ به‌ كوشتنى 13 توركى سڤیل تۆمه‌تبار ده‌كات تورکیە

نوچه‌نێت

به‌رپرسانى توركیا په‌كه‌كه‌ به‌ كوشتنى 13 كه‌سى سڤیلى تورك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، "له‌ یه‌كێك له‌ ئه‌شكه‌وته‌كانى گاره‌ ئه‌و تاوانه‌مان ئاشكرا كردووه‌".

ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى شوبات لێدوانى كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى توركى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ى چیاى گاره‌ هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ و داوا له‌ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستى له‌ دژى په‌كه‌كه‌ هه‌بێت.

تا ئێستا په‌كه‌كه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌داوه‌.

به‌رپرسانى تورك ده‌ڵێن له‌كاتى هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر چیاى گاره‌ له‌ یه‌كێك له‌ ئه‌شكه‌وته‌كان ته‌رمى 13 كه‌سى سڤیلى توركیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ته‌وه‌.

مه‌ولود چاویشئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ده‌ڵێ، "رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ ناوێرێ رووبه‌ڕووى هێزه‌كانمان بێته‌وه‌، 13كه‌سى بێتاوانى كوشتووه‌".

ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا ده‌ڵێ، "ئه‌م بێده‌نگییه‌ى جیهان مایه‌ى شه‌رمه‌زارییه‌ و به‌شداربوونه‌ له‌ تاوانه‌كه‌، به‌ڵام توركیا بێده‌نگ نابێت".

تا ئێستا په‌كه‌كه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌داوه‌.

ئه‌مڕۆ وه‌زیرى به‌رگریى توركیا ته‌واوبوونى ئۆپراسیۆنى سه‌ر چیاى گاره‌ى راگه‌یاند، كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ دژى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌ستیپێكردبوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین