مه‌حما خه‌لیل: جێبه‌جێنه‌كردنى رێككه‌وتنى شنگال لاوازى ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ینێ کوردستانی

نوچه‌نێت

مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال له‌ راگه‌یێندراوێكدا هۆكاره‌كانى جێبه‌جێنه‌كردنى رێككه‌وتنى شنگال ده‌ستنیشان ده‌كات و ده‌ڵێ، "جێبه‌جێنه‌كردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ لاوازى شكۆى ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ینێ".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ى تشرینى دووه‌م، قایمقامى شنگال به‌ بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر رێككه‌وتنى شنگال راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هۆكاره‌كانى جێبه‌جێنه‌كردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات.

مه‌حما خه‌لیل ده‌ڵێ، "جێبه‌جێنه‌كردنى شنگال بریتیه‌ له‌ لاوازى شكۆى ده‌وڵه‌ت و پێدانى هێز به‌ پارتى كرێكارانى كوردستان و ئه‌و هێزانه‌ى كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌وه‌ هاتوون یان هه‌ندێكیان میلیشیان". 

دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ به‌ هۆى هه‌ندێك لێدوانه‌وه‌ زانیارى نادروست له‌سه‌ر بارودۆخى شنگال بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

ساڵێك به‌سه‌ر رێككه‌وتنى شنگال تێپه‌ڕیوه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانى جێبه‌جێنه‌كراوه‌، به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ كه‌ له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵى كراوه‌، ده‌بێت هێزه‌ بیانییه‌كان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ى شنگال، ئه‌ركى پاراستنى شنگال له‌ ئه‌ستۆى هێزه‌ عێراقییه‌كان بێت، هه‌ر دوو حكومه‌ت كار بۆ كارگێڕییه‌كى نوێى شنگال بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین