مه‌حما خه‌لیل: شنگال به‌رگه‌ى ئه‌و ململانێیه‌ى په‌كه‌كه‌ و توركیا ناگرێت کوردستانی

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له‌ بۆردومانكردنى شنگال له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "بارودۆخى شنگال به‌رگه‌ى ئه‌و ململانێیه‌ ناگرێت كه‌ له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا هه‌یه‌" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ تاكه‌ رێگه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى شنگاله‌.

هه‌فته‌ى رابردوو دوو رۆژ له‌ دواى یه‌كتر هێزه‌كانى توركیا بۆ كردنه‌ ئامانجى په‌كه‌كه‌، بۆردومانى شنگالیان كرد، مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له‌و رووداوانه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌و هێرشانه‌ هیچ په‌یوه‌ندى به‌ ئێمه‌ ئێزیدیه‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ حكومه‌تى عێراق له‌م دۆخه‌دا به‌رپرسه‌، ئێمه‌ سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كان ده‌كه‌ین و ده‌زانین كه‌ بارودۆخى شنگال به‌رگه‌ى ئه‌و ململانێیه‌ى نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا ناگرێت".

قائیمقامى شنگال له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى روونى ده‌كاته‌وه‌ پاراستنى ئاسمان و خاكى عێراق له‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى عێراقدایه‌ و ده‌شڵێ، "تاكه‌ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى شنگاله‌".

 

 

.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین