دەرهاویشتەکانى كۆنتڕۆڵكردنى حكومەتى ئێران لەلايەن سوپاى پاسدارانەوە
نوچەنێت:
سوپاى پاسداران بە پشتيوانى ئيبراهيم رەئيسى بەردەوامە لە كۆنتڕۆڵكردنى جومگەكانى حكومەتى ئێران، ئەوەش لە رێگەى دانانى ئەندامانى ئەو سوپايە لە پێگە سەرەكى و كاريگەرييەكانى حكومەتى ئێران، رەئيسى لەبرى دانانەوەى ئەو كەسانەى پێشتر لە حكومەتى رۆحانى بەرپرس بوون، كە رەوتێكى ميانڕەو و چاكسازبوون، ئەندامانى سوپاى پاسداران دادەنێت.
ئاماژەكانى كۆنتڕۆڵكردنى سوپاى پاسداران
ئاماژەكان روونى دەكەنەوە، سوپاى پاسداران لە سەردەمى رەئيسى پێگەى خۆيان لە حكومەتى ئێران بەهێزتر دەكەن.
1ــ وەگرتنى وەزارەتە گرنگەكان: پێكهاتەى حكومەتى تازەى رەئيسى، بەرلەوەى لە (25)مى ئابى ئەمساڵ بخرێتە بەردەم ئەنجومەنى شوراى ئێرانى، دەریخست ژمارەيەك كەسايەتى سەر بە سوپاى پاسداران لەو حكومەتە دەبن، بۆ نموونە ئەمير عەبوليهان وەزيرى دەرەوە، عزەتوڵا زيرغامى وەزيرى گەشت و گوزار، کە دوو فەرماندەى سەربازى سوپاى پاسداران بوون، رۆستەم قاسمى وەزيرى رێگەوبان و گەياندن، جێگيرى سەرۆكى فەيلەقى قودس بۆ كاروبارى دارايى و ئابوورى.
2ـ كۆنترۆڵكردنى دەزگاى ئەمنى: لەوكاتەوەى رەئيسى بووە بە سەرۆك، سوپاى پاسداران كۆنتڕۆڵى دەزگاى ئەمنى و هەواڵگرى كردووە، ئەحمەد وەحيدى فەرماندەى پێشووى سوپاى پاسداران و بەرپرسى دەستوەردانى سەربازى بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكانى كردە وەزيرى ناوخۆ، ئيسماعيل خەتيبى كەسايەتى ئايينى كردە بەرپرسى دەزگاى ئاسايش و هەواڵگرى، كە پێشتر سەرۆكى دەزگاى ئاستان رەزەوىى كاروبارى دارايى سەربە عەلى خامنەئى بوو، دەستێكى باڵاى هەبوو لە بوارى ئاسايش و هەواڵگرى، لە ناوچەى قوم كارى دەكرد، ئەو دەزگايەش سەر بە سوپاى پاسداران بوو.
3ــ پۆستى بەرنامەى ئەتۆمى و دانوستاندنەكانى ڤێيەنا: ئيبراهيم رەئيسى ئەو پۆستەى دا بە محەمەد ئيسلامى لەبرى ئەكبەڕ ساڵحى، كە سەر بە رەوتى ميانڕەوەكانى ئێران بوو، ئيسلامى پێشتر سەرۆكى ناوەندى لێكۆڵينەوەى سوپاى پاسداران بوو، ناوى لە ليستى سزاكانى نەتەوە يەكگرتووەكانە، بەهۆى ئەو رۆڵەى هەى بووە، كە بەشێوەيەكى ناياسايى پەرەى بە ئامێرەكانى بەرنامەى ئەتۆمى ئێران دەدا.
رەئيسى، عەباس عێراقچى سەرۆكى شاندى دانوستاندكارى ئێرانى لە ڤێيەنا، گۆڕى بە عەلى باقرى، ياريدەرى جەواد زەريفى وەزيرى دەرەوەى خولى كابينەى پێشوو، عێراقچى بەوە ناسراوە دژى رێككەوتنى (2015)ى بەرنامەى ئەتۆمى وڵاتەكەى بوو.
4ــ رۆڵى گەشەكردنى ئابوورى بۆ سوپاى پاسداران: سوپاى پاسداران بە بەردەوامى سەرقاڵى كۆنتڕۆڵكردنى كەرتى ئابوورى ئێرانن، ئەو كارەش لە چوارچێوەى چەند دەزگايەكى سەربەخۆ ياخود ئەو دەزگايانەى سەر بە عەلى خامنەئى رێبەرى باڵاى كۆمارى ئيسلامى ئێرانن، وەك دەزگاكانى خاتەمولموڕەسەلين، ئاستان رەزەوى، بونياد، كە لە زۆربەى بوارە گرنگەكانى وەك نەوت و گاز، بەرێوەبردنى ئاو و شەمەندەفەر و تەكنەلۆژياى زانيارى، ئەنجام دەدرێت.
لە سەرەتاى دەستبەکاربوونى رەئيسى، موحسين رەزاى كردە ياريدەرى سەرۆك بۆ كاروبارى ئابورى، كە بۆ ماوەى (16) ساڵ بەرپرسى هێزەكانى سوپاى پاسداران بوو، محەمەد موخبيرى كردە جێگرى يەكەمى سەرۆك، كە سەرۆكى ليژنەى جێبەجێكردنى فەرمانەكانى ئيمام بوو، كە يەكێكە لە دەزگاكانى سەر بە نووسينگەى عەلى خامنەئى، مەخزاى ئەوەش ئاماژەيە بۆ رۆڵيان لە بوارى ئابوورى سوپاى پاسداران.
مەخزاكانى كۆنتڕۆڵكردنى كامڵ
سووربوونى حوكمەتى ئێستاى ئێران لەسەر بەهێزكردنى سوپاى پاسداران و كۆنتڕۆڵكردنى كاروبارى ناوخۆ و دەرەوە كۆمەڵێك مەخزاى هەيە، كە لە خوارەوە ئاماژەيان پێدەكەين:
1ــ كۆتاييهێنان بە ململانێى نێوان دەزگاى ئەمنى و هەواڵگرى، كە رەئيسى هەوڵدەدات كۆتايى بەو ململانێ كلاسيكەى نێوان ئەو دوو دەزگايەى وڵاتەكەى بهێنێت، ئەو ململانێيەش لەسەردەمى رۆحانييەوە دروست بوو، ئەوە لە لايەك، لە لايەكى تر دەزگاى هەواڵگرى ئێرانى سەربە عەلى خامنەئييە، هەردوو دەزگا چوونە ململانێيەك، بە ئاشكرا يەكتريان تۆمەتباردەكرد، كە رێگە ناگرن لە كارە تێكدەرەكانى دژ بە ئێران، يەكێك لەوانە كوشتنى موحسين فەخرى زادە بوو مانگى تشرينى دووەمى (2020).
دياريكردنى ئيسماعيل خەتيب وەك سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى و ئاسايشى نەتەوەيى، لەو سۆنگەوە هاتووە، ئەگەرى هەيە ملكەچى وەزارەتى هەواڵگرى سەربە سوپاى پاسداران بكات، لە چوارچێوەى دانانى خەتيب، هەر لەو چوارچێوەیەش سوپاى پاسداران هەژموونى بەسەر زۆربەى دەزگاكانى ئێران دا هەيە.
2ــ چاكسازى دەزگاى ئەمنى و پڕكردنەوەى بۆشايە ئەمنييەكان: كورەى ئەتۆمييەكان و ستراتيژيەتى ئێران چەند جارێك لە لايەن ئيسڕائيلەوە رووبەڕووى هێرش بۆتەوە، بەتايبەت وێستگەى نەتيز بۆ بەرەپێدانى يۆرانيۆم لە مانگى تەمووزى (2020) و مانگى نيسانى (2021) هەروەها كارگەى دروستكردنى بەرپەرچدانەوەى ناوەندى لە كەرەج لە مانگى تەمووزى رابردوو تەقێندرايەوە، پێشتريش لە (2020) موحسين فەرخيزادە كوژرا، كە بە باوكى بۆمبى ئەتۆمى ئێران ناسرابوو، ئەوەش بووە هۆى ئاشكراكردنى كەمتەرخى شێوازى كارى دەزگاى هەواڵگرى و ئاسايشى ئێرانى بۆ پارێزگارى لە كورە ئەتۆمييەكانى وڵاتەكەى.
رەئيسى لەسەرەتاوە كارى بۆ دووبارە داڕشتنەوەى پەيكەرى دەزگاى هەواڵگرى و ئاسايشى ئێرانى كردووە، بۆ ئەو كارەشى لە وەزارەتى هەواڵگرى و ئاسايشى نەتەوەيى دەستى پێكرد، کە لە ژێر سەرپەرشتى سوپاى پاسدارانە، تا تواناكانى بۆ بەرپەرچدانەوەى هێرشى دەرەكى بەهێزتر بكات، چونکە لە ئەگەر دانوستاندنەكانى دۆسيەى ئەتۆمى شكستى هێنا، هەنگاوەكان دژ بە ئێران زياتر دەبێت، تا دەگات بە تەقاندنەوەى پێگە گرنگەكانى ئەتۆمى ئێران.
رەئيسى كە هاتە سەر دەسەڵات دەستەبەجێ مەحمود عەلەوى دوورخستەوە، ئيسماعيل خەتيبى لە شوێنى دانا، لەپاڵ ئەو كارانەشى پلانێكى پێشكەش بە ئەنجومەنى شوراى ئێرانى كرد بۆ دووبارە داڕشتنەوەى وەزارەتى هەواڵگرى، لەو پلانە پێنج هەزار كارمەندى لە وەزارەتى هەواڵگرى دوورخستەوە بۆ يەكەكانى تر، ئەوەش بۆ ئەوە بوو خەڵكى توندڕەوى ئايينى لە قوتابخانەكانى ئێران لەو شوێنانە دانێت، وەك قوتابخانەى حەقانى، حەوزەى قووم، زانكۆى ئيمام حوسێن، زانكۆى ئيمام باقر.
3 ـ كۆنتڕۆڵكردنى ناوخۆ: دياريكردنى ئەحمەد وەحيدى بەرپرسى پێشووى سوپاى پاسداران بە وەزيرى ناوخۆ، ويستى دەسەڵاتى ئێرانە بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ناوخۆى ئێرانى و رێگريكردن لە هەر كارێك ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئێران، بەتايبەت بەهۆى ئەو سزا توندانەى بەسەر ئێران سەپێندراوە، ياخود لێكەوتە نەرێنييەكانى پەتاى كۆڕۆنا لەسەر ئابوورى ئێران و دۆخى گوزەرانى هاووڵاتيان.
4ــ كۆنتڕۆڵكردنى دوولايەنەى دەزگا ئەمنييەكان: بەهێزكردنى سوپاى پاسداران بۆ رێگرييە لەو دوولايەنەى، كە لە سەردەمى رۆحانى ببووە مۆركى سياسەتى ئێران، سەركەوتنى رەئيسى و كۆنتڕۆڵكردنى سوپاى پاسداران ئامانج لێى يەكخستەوەى سياسەتى ئێرانە، كە لە سەرۆكى دەسەڵات دەست پێدەكات، كە خامنەئييە، پاشان رەئيسى و حكومەتەكەى و دەزگا جێبەجێكارە جۆراوجۆرەكانى.
5ــ هەوڵوێستى توندى بەرانبەر كاروبارى دەرەوە: كۆنتڕۆڵكردنى سياسەتى دەرەوە و دۆسيەى ئەتۆمى لەلايەن سوپاى پاسداران لە رێگەى دەستبەسەرداگرتنى زۆربەى دۆسيە سياسيەكانى دەرەوە دەركەوتووە، چ ئەوانەى پەيوەست بن بە دەستوەردانى ناوچەيى، ياخود بەرنامەى ئەتۆمى، ئەوەش لە رێگەى پاڵپشتى سوپاى پاسدارانە بۆ ميليشياكانى نزيك لەخۆيان لەو ناوچەيە، لە ئاماژەيەكيش ئێران بەردەوامە لە ئەجێنداى فراوانخوازى لەو ناوچەيە.
خستنەڕووى ستراتيژى وەزيرى دەرەوە بۆ بەڕێوەبردنى كاروبارى دەرەوەى ئێران لەبەردەم ئەنجومەنى شوراى ئەو وڵاتە (23)ى ئابى ئەمساڵ ئەوەيە دەیەوێ ديپلۆماسیەت و کارى مەيدانى پێكەوە بە يەك ئاست پێشبخات، هێزى مەيدانى پاڵپشتى هەوڵى ديپلۆماسى دەكات، ئەوەش ئاماژەيە بۆ ويستى فراوانخوازى تاران لە داهاتوو.
ئێران دەيەوێت پەيامە فراوانخوازييەكانى بگەينێتە واشنتن و رۆژئاوا، تاران بۆ ئەوەش پشت بە گەياندنى هەردوو ئاست دەبەستێت، دەیەوێت پەيوەندييەكان بەتەواوى ئاڵۆزبن، ئەوەش لە رێگەى هەوڵدانە بۆ كات بەڕێكردن و دروستكردنى زۆرترين فشار بۆ بەهێزكردنى هەڵوێستەكانى لە دانوستانى دۆسيەى نەوەى ڤێيەنا.
لە كۆتايى دەكرێت بگوترێت، "تاران بەردەوام دەبێت لە سياسەتە توندەكانى ناوخۆى و دەرەوەى، بەڵام ئێران هەوڵدەدات هێز بەكاربهێنێت، با هەموو ئامانجەكانيشى نەپێكێت، بەتايبەت ئەو داڕوخانە ئابوورییەى تووشى بووە، ئيسرائيليش بە هەماهەنگى بەردەوامە لە لێدانە لە بەرنامە ئەتۆميەكەى، بەڵكو لە كۆتايى ناچار بە دانووستاندنى بکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment