پۆلیسى سلێمانى: بکوژى هاووڵاتییەکەى چەمچەماڵمان دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا، دەستگیرکردنى تاوانبارێک ڕادەگەیێنێت، دواى ئەوەى چەند مانێک لەمەوبەر هاووڵاتییەک دەکوژێت بۆ شوێنێکى نادیار هەڵدێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14)ى تشرینى یەکەمى (14)ى تشرینى یەکەمى لەبارەى دەستگیرکردنى تاوانبارێک لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین توانیان ئەو کەسە دەستگیر بکەن، کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ هاووڵاتییەكى لە چەمچەماڵ کوشت و دواتر بۆ شوێنێکى نادیار هەڵات.

لە ڕاگەیێندراوەکەشدا هاتووە، پێشتر دادوەرى لێکۆڵێنەوە بەپێی ماددەی 406 بڕیاری دەستگیركردن بۆ تۆمەتبار (م، ن، ك) دەركرد بوو.

دەشڵێ، ئەمڕۆ دوای لێكۆڵینەوەكان شوێنی تۆمەتبارمان دۆزیەوە كە لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی خۆی حەشار دابوو، توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەکرێ، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، تۆمەتبار ڕادەستی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دەكرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین