هۆشدارى لە بڵاوبوونەوەى پەتایەکى نوێ دەدرێ و وەزارەتى تەندروستیش ڕەتیدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پزیشکێکى شارەزا لە هەولێر تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، ڤایرۆسێک لە هەرێمى کوردستان بڵاوبۆتەوە و وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان ئەو بوونى پەتایەکى لەو جۆرە ڕەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13)ى تشرینى یەکەمى (2021)، پزیشکێکى شارەزا لە نەخۆشییەکانى هەناو و دڵ، کە نەویست ناوى ئاشکرا بکرێ، بە تایبەت نوچەنێت گووتى، "ڤایرۆسى فەرەنسى لە هەرێمى کوردستان بڵاوبۆتەوە، کە شەپۆلێکى ئەنفلۆزایە تێکەڵ بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە، هەموو ساڵێک لە لە کۆتایی مانگى نۆ یان سەرەتاى مانگى دە بڵاودەبێتەوە."

لەرامبەردا د. ئاسۆ حەوێزى، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى بوونى ڤایرۆکێکى لەو جۆڕە لە هەرێمى کوردستان ڕەتدەکاتەوە و هەروەک تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، " ڤایرۆسێکی لەو شێوەیە بوونی نییە، تەنیا پەتایەکی وەرزیە ک ەساڵانە لەکاتی گۆرینی وەرز بڵاودەبێتەوە بەهۆی ئەو گۆرانکاریە وەرزیەی کە روو دەدات."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین