ئيسرائيل لیواى فاتیمیە لە سووريا بۆردوومان دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە نۆى تشرينى يەكەمى (2021) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە، چالاكوانانى سووريا رايگەياند، "ئێوارەى دوێنێ فڕۆكەكانى ئيسرائيل لە چەند ناوچەيەكى سووريا گروپە چەكدارەكانى سەر بە ئێرانيان لە دەورووبەرى فڕۆكەخانەى تەيفورييە لە حومسى رۆژهەڵات چەند كۆگايەك و بنكەیەکى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانیان بۆردوومان كرد، بەهۆيەوە چەند چەكدارێك كوژران".
لە لايەكى ترەوە بارەگاى ليواى فاتيميە لە دەوروبەرى فڕۆكەخانەى تەيفورى و ناوچەى کێڵگەكانى فۆسفات لە دەوروبەرى موسمى رۆژهەڵاتن بۆردوومان كرا.
چالاكوانان راشيانگەياند، "دوكەڵ لە چەند بارەگايەكى دەوروبەرى نەخۆشخانەى عائيشە لە شارۆچكەى بوكەمالى نزيك دێرزور بەرزبووتەوە"، بەگوێرەى قسەى چالاكوانەكان ئەو بارەگایانە لەلايەن فڕۆكەى بێفڕۆكەوانەوە كراينە ئامانج.
لە بەرانبەردا گرووپە چەكدارەكان لەسەر سنوورەكانى عێراق، هەوڵيان دا لە رێگەى مووشەكەوە بەرپەرچى فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بدەنەوە.
سەبارەت بە زيانە گيانى و سەربازييەكان تا ئێستا هيچ ئامارێكى ورد بڵاو نەكرايتەوە.
لە مانگى رابردووەوە ئيسرائيل چەند جارێك گروپەكانى سەر بە ئێرانى لەو ناوچانە بۆردوومان كردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment