ديدارى ئەردۆغان كۆتايى بە ناکۆکییەکانى حەلبووسى و خەنجەر نەهێنا وەرگێڕان

نوچەنێت:

رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆك كۆمارى توركيا لە كۆكردنەوەى خەميس خەنجەر و محەمەد حەلبووسى شكستى هێنا، ئەو دوو سەركردەیەى نوێنەرايەتى دوو هاوپەيمانى گەورەى شەقامى سوننى لە عێراق دەكەن، ئەو هەوڵەش دەرى دەخات ناكۆكى سياسى و شەخسى نێوانيان فراوانتر بووە.

ديدارى ئەردۆغان لەگەڵ محەمەد حەلبووسى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق و ئەميندارى گشتى هاوپەيمانى (تەقدوم)، پاشانيش لەگەڵ خەميس خەنجەر سەرۆكى هاوپەيمانى (عەزم) بووە مايەى دروسبوونى پرسيار لەسەر هەوڵەكانى توركيا بۆ كۆكردنەوەيان لە يەك ديدار لە ئەنقەرەى پايتەختى توركيا.

ديدارى هەردوو سەركردە لە يەك رۆژبوو، كاتێكى كەميان لەنێوان بوو، هەرچەندە  ئەردۆغان دەيوست ئەو دوو سياسيە ناكۆكە كۆبكاتەوە، بەڵام لەو هەوڵەى شكستى هێنا.

ئاژانسى فەرمى ئەنادۆڵى توركى بە هەوالێكى كورت كۆبوونەوەى ئەردۆغان و حەلبووسى بڵاوكردەوە، بەبێ ئەوەى هيچ وردەكارييەكى ئەو كۆبوونەوە باس بكات، بەتايبەت قسەكردن لەسەر هەڵبژاردنەكانى يەكشەممەى داهاتوو لە عێراق. حەلبووسى و خەنجەر چەندين ناكۆكى شەخسى و سياسيان هەيە، بەردەوام لێدوان لە دژى يەكتر دەدەن.

ئەو دوو سياسييە لەسەر نوێنەرايەتيكردنى شەقامى سوننى بۆ بەركەوتەى تائيفى لە عێراق ململانێيانە،  بە جۆرێك سەرۆكى پەرلەمان پشكى سوننەيە، سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران پشكى شيعەيە، سەرۆك كۆمار پشكى كوردە.

ململانێكانى نێوانيان شەقامى سوننەى لەسەر هەڵبژاردنى يەكشەممەى داهاتوو دابەشكردووە.

ديدارى ئەنقەرە پێش بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن، وەك هەوڵێك لێكدەرێتەوە، بۆ چارەسەكردنى ناكۆكى نێوانيان، ئەوەش لەپێناو پارێزگاريكردنە لە يەكڕيزى سوننە، كە توركيا لە عێراق پاڵپشتى رۆڵى سوننە دەكات، وەك هاوسەنگييەك لەبەرانبەر پاڵپشتى ئێران بۆ پارتە شيعەكان.

نووسەرى سياسى عێراق مستەفا سالم بە (ئەلعەرەب)ى راگەياند، "ديدارى ئەردۆغان لەگەڵ حەلبووسى و خەنجەر كارێكى زيرەكانە نەبوو، چونكە توركيا هەژموونى لە عێراق نييە، نابێتە مەرجەعى سوننەى عێراق". 

لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "ئێران جگە لە كوردستان شەقامى عێراقى كۆنترۆڵكردووە، ئەو ديدارە ناتوانێت رێگرى لە هەژموونى ئەو وڵاتە بكات لە عێراق، چونكە حەلبووسى و خەنجەر بەتەواوى پەيوەستن بە تاران، هەر ئەويش رۆڵى سەرەكى لە رووداوەكانى عێراق هەيە".

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "كێشەى ئەو دوو سەركردە سوننەيە، پەيوەستە بە هاوپەيمانى دەرەكيان لەگەڵ دوو وڵاتى ناكۆكى كەنداو، نەك پەيوەست بێت بە دوو بەرنامەى جياواز لە هەژموونى ئێران و گەندەڵى و دەستگيكردن و رفاندن هەزاران دۆسيەى تر، كە سوننەى عێراق گيرۆدەى بووينە".

سالم جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، "هەردوو سەركردە بەو جۆرە نوێنەرايەتى شەقامى سوننى دەكەن، كە ئێران دەيەوێت، نەك بەو جۆرەى كە خۆيان حەزدەكەن".

خەميس جەنجەر سەركردايەتى هاوپەيمانى (عەزم) دەكات، كە پێكهاتووە لە پارتەكانى حەرەكەى نیشتيمانى بەسەرۆكايەتى جەمال كەربوولى و وەفا بەسەرۆكايەتى قاسم فەهداوى وەزيرى پێشووى كارەبا و مەسارى مەدەنى و كوتلەى عێراقى حور و تەجەموعى مەدەنى و پارتى تەسەدى و مەجدى عێراقى لە خۆ گرتووە، بە (123) بەشدار لەو هەڵبژاردنە.

هاوپەيمانييەكەى خەنجەر لەگەڵ هێزە شيعەكانى نزيك لە ئێران پەيوەندى بەهێزە، لەوانەش رێكخراوى بەدر بەسەرۆكايەتى هادى عامرى، حزبى ئيسلامى بەسەرۆكايەتى نوورى ماليكى، ئەوە لەكاتێكدايە حەلبووسى لەگەڵ سەركردە كوردەكان و موقتەدا سەدر پەيوەندى بەهێزترە.

دواى كۆتايهێنان بە لايەنگارانى داعش لە عێراق، خەنجەر هەڵوێستە سياسيەكانى راديكاڵانەتر بوو، زۆر توندتر لەگەڵ هاوپەيمانە متمانە پێكراوەكانى ئێران لە عێراق چووە ناو ململانێ. 

هاوپەيمانى (تەقەدوم)، كە بەسەرۆكايەتى محەمەد حەلبووسى پێكهاتووە، لە "خيار لعەرەبى، تەجەموعى تەعاون و حەقى وەتەنى و موقتەدرون، تەجەموعى نەهزە، موبادەرەى وەتەنى، دەچێتە هەڵبژارنەكان (105) بەربژێريان هەيە.

ناوەندە عێراقييەكان ئاماژە بەوە دەكەن، "ناكۆكى نێوان سياسيەكان هۆكارى پڕۆژە و ئايدۆلۆژيا نييە، بەڵكو هۆكارەكەى ئەوەيە هەموو لايەنەكان لە شەقامى سوننى بەدواى دەستكەوتى زياتر دەگەڕێن، لەرێگەى هەماهەنگى و هاوپەيمانى لەگەڵ ميليشياكانى سەر بە ئێران، كە تا ئێستا كۆنتڕۆلى ناوچە سوننييەكانيان كردووە".

ناكۆكييەكان لەسەر بەرنامەى سياسى و خزمەتگوزارى لە بەرژەوەندى پێكهاتەى سوننى نييە، بەڵكو پەيوەستە بە سەركردايەتيكردنى شەقامى سوننى بەر لە هەڵبژاردنەكان.

دانيشتوانى ناوچە سوننييەكان، ئەوانەى لە شوێنى خۆيانن، ئەوانەشى ئاوارەن، دەزانن حەلبووسى و خەنجەر لەلايەن پارتە فەرمانڕەواكانى شيعە دادەندرێنن.

كاتێكيش ئەو كارە پەيوەست بێت بە ململانى شەخسى، ناكۆكى لەسەر لەسەر بەرنامەى سياسى نابێت، چونكە هەموويان بۆ پڕكردنەوەى بۆشايى نەخشەى سياسى هەوڵدەدەن، كە سيستەمى دابەشكارى تائيفى لە عێراق پەيڕەو دەكرێت.

مامۆستايەكى زانكۆى ئەنبار، بە رۆژنامەى (ئەلعەرەب)ى راگەياند، "كاتێك ناكۆكى لەنێوان سەركردەكانى سوننە و شارە سونييەكان هەيە، كەچى ئەوان خۆيان  وەك نوێنەرى سوننە لەناو دەسەڵات حيساب دەكەن، ئەو بۆشاييە ئاماژەيە بۆ پەراوێزخستن و گۆشەگيركردنى سوننە و گەياندنى دەنگى سوننە بە دەسەڵات، چونكە شارەكانيان رووبەڕووى وێرانكارى بوويتەوە، رێگرى لە زۆربەى ئاوارە سوننييەكان دەكرێت بگەڕێنەوە سەر زێدى خۆيان، كە هەندێكيان تا ئێستا ميليشياكانى شيعە داگيريان كردووە.

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "ناكۆكى نێوان سەركردەكانى سوننە، گەيشتۆتە ئاستى نا ئەخلاقى، ئەوەش هۆكارەكەى بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ئەو ناكۆكيانە لەسەر بەرژەوەندييەكانە، كە لە چوارچێوەى نوێنەرايەتى تائيفييە، داهاتێكى زۆرى تێدا بە فيڕۆ دەدرێت، هەركەسێك دەچێتە ئەنجومەنى نوێنەران، دواى چوار ساڵ دەبێتە ئيمپڕاتۆر، بۆيە لە قۆناغى دواى هەڵبژاردنەكان بۆ كڕينى دەنگەكان پارە هەڵدەڕژن، هەرچەندە خەرجكردنى ئەو پارانە لەسەر حيسابى ئاوەدانكردنەوەى شارە وێرانەكانيش بێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین