جلى ژێره‌وه‌ى كاندیده‌كان.. باوترین نوكته‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره بوو
نوچه‌نێت
بڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 10 تشرینى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق به‌رێوه بچێت. كه هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خته‌یه و پێنجه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌بێت. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌وه‌یه له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره حزبه‌كانى عێراق نازانن گره‌و له‌سه‌رچى بكه‌ن، بۆیه جیا له به‌ڵێنى سیاسى هه‌ندێك له كاندیده‌كان په‌نا بۆ شتى سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌به‌ن و به‌مه‌یش ده‌بنه "مایه‌ى به‌زم و پێكه‌نین" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ململانێى نێوان لایه‌نه‌كان به جلى ژێره‌وه گه‌یشت
له هه‌ڵبژاردنێكى دنیا نوكته و بابه‌تى سه‌یروسه‌مه‌ره روو ده‌ده‌ن، به تایبه‌تى له‌و وڵاتانه‌ى كه خه‌ڵكه‌كه‌ى تووشى نائومێدى و بێهوده‌یى سیاسى ده‌بن "وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى" ئینجا روو له دروستكردنى نوكته ده‌كه‌ن، زۆرترین نوكته‌ى ئه‌مجاره‌یش وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و كاندیدانه‌یه كه جلى ژێره‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵك دابه‌ش ده‌كه‌ن و داواى ده‌نگدانیان لێ ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌تا وه‌ك هه‌واڵێكى ساخته، باس له‌و دیارده‌یه كرا به‌ڵام دواتر ئاژانسه‌كانى دنیا وه‌ك دیارده‌یه‌كى به‌زمئامێز و "كۆمیدى" باسیان لێوه‌كرد. هه‌ر چه‌نده ئه‌و كاندیدانه له په‌یجى خۆیان لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌و بابه‌ته‌یان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بن به به‌زمى سۆشیال میدیا، كه‌چى دواتر هه‌ر ئاشكرا بوو.
به‌رنامه‌ى "ترێندینگ" كه له كه‌ناڵى BBC پێشكه‌ش ده‌كرێت، راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه كردووه به ناونیشانى، "له جلى ژێره‌وه تا پاسه‌كانى گواستنه‌وه.. دواین شێوازى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له عێراق". پێشكه‌شكاره‌كه به توانجه‌وه ده‌ڵێ، "یه‌كێك له كاندیده‌كان فانیله و شۆرتى پیاوانى دابه‌شكردووه، ئه‌مه‌یش به سووده!". دواتر ئاماژه بۆ كاندیدێكى تر‌ى ژن ده‌كات كه جلى خه‌وتنى ژنانى دابه‌شكردووه و له‌سه‌ریشى نووسیوه، "بۆ دڵخۆشى هاوسه‌رانى ژن و پیاو". پێشكه‌كاره‌كه گومانى ئه‌وه له‌بیر ناكات كه له‌وانه‌یه هه‌ندێك له وێنه‌كان ساخته بن و بۆ لێدان و ناوزڕاندنى كاندیده‌كه بن.
جیا له‌و ئاژانسه به‌ناوبانگه‌ى به‌ریتانیا، چه‌ندان رۆژنامه و ئاژانسى تر باسیان له‌و دیارده‌یه كردووه، له‌وانه ئاژانسى فڕانس 24 و رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" و ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب:
ئاساییه له عێراق رێكلامى كاندید له‌سه‌ر فه‌لافل بخوێنیته‌وه
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چوارى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" له راپۆرتێكدا باس له‌و شێوازه‌ى بانگه‌شه‌یه ده‌كات و پێیوایه لایه‌نه ركاره‌به‌ركان شڵه‌ژاون و نازانن به چى جه‌ماوه‌ر رازى بكه‌ن! بۆیه هه‌ندێك له كاندیده‌كان په‌نا بۆ شتى سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌به‌ن وه‌ك دابه‌شكردنى "جلى ژێره‌وه". رۆژنامه‌كه ئه‌م دیارده‌یه به مایه‌ى "گریان و پێكه‌نین" ده‌زانێت.
هه‌مان رۆژنامه ده‌ڵێ، "بووه‌ته شتێكى باو له عێراق كه رێكلامێك له‌سه‌ر نیومریشك و قاپێك برنج یان له‌فه‌یه‌ك فه‌لافل بخوێنرێته كه وێنه‌ى كاندیدى له‌سه‌ر بێت".
گه‌لى عێراق برسییه یان رووته؟
هه‌ر یه‌كێك له‌و رۆژنامه و ماڵپه‌ڕانه‌ى راپۆرتیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه ئاماژه‌یان بۆ چه‌ندان تویتى هاووڵاتیان كردووه، كه له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه نووسراون. یه‌كێك له هاووڵاتیان كه توانجى له محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ئێستاى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم داوه و ده‌ڵێ، "ته‌نانه‌ت تۆش محه‌مه‌د جلى ژێره‌وه دابه‌ش ده‌كه‌یت؟ پرسیار ئایا گه‌لى عێراق برسییه یان رووته؟".
یه‌كێكى تر نووسیویه‌تى، "ركابه‌رى نێوان هاوپه‌یمانى عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تى خه‌نجه‌ر و هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تى حه‌لبووسى گه‌یشته جلى ژێره‌وه". ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه لێدوانى له جومانه غلاى گوته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌رگرتووه و به شێوه‌یه‌كى گشتى قسه‌ى له‌سه‌ر دیارده‌كه كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمیسیۆن دووپاتى ده‌كاته‌وه هه‌ندێك له پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن به سه‌رپێچى دانانرێت. كاندید هه‌ر خزمه‌نگوزارییه‌ك پێشكه‌ش به ده‌نگده‌ران بكات ئه‌گه‌ر به سامانى گشتى نه‌بێت، ئه‌وا پێشێلكاریی نییه. به‌ڵام رۆژنامه‌نووسێكى عێراق له‌سه‌ر جلى ژێره‌وه وه‌ك پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن قسه‌ى كردووه و ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵ سه‌لیقه و نه‌ریتى گشتى ناگونجێ".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment