ئیداره‌ی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان، چاوه‌ڕوانی زیاتری له‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌ وەرگێڕان

نوچەنێت:

په‌یمانگه‌ی واشنتن گفتوگۆیه‌كی بۆ ئیلهام ئه‌حمه‌د و ئەندرۆ تابلەر و ديفيد پۆلۆك رێكخست، ئیلهام ئه‌حمه‌د تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی پابه‌ندی ئه‌مریكا به‌ مانه‌وه‌ی له‌ سووریا، هه‌روه‌ها و باردۆخی سیاسی و ئابووری و كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری، دواتر هه‌ر یه‌ك له‌ ئەندرۆ تابلەر ديفيد پۆلۆك تیشكیان خستۆته‌ سه‌ر رۆڵی ئه‌مریكا و توركیا و رووسیا له‌و وڵاته‌.

 ئيلهام ئەحمەد

ئەنجومەنى سوورياى ديموكرات هەوڵدەدات چارەسەرێكى ريشەيى ئەو ململانێيەى سووريا بكرێت، ئەوەش لە چوارچێوەى بانگەوازكردن بۆ گفتوگۆى ناوخۆيى ئەو وڵاتەيە، لە كۆتايى بۆ گەيشتن بە چارەسەرى لامەركەزى سياسى و رۆشنبيرى، كە رێزى فرەيى لەو وڵاتە بگرێت، لەگەڵ پاڵپشتى گەشەى ئابوورى لەو ناوچەيە، لە پێناو بەديهێنانى ئەو ئامانجە پاڵپشتى هەميشەيى ئەمريكاى هاوبەشمان زۆر گرنگە.

ئيدارەى خۆسەرى رووبەڕووى چەند بەربەستێك دەبێتەوە، كە بريتيیە لە نەبوونى ئاسايش و هەژارى و دەستوەردانى دەرەكى و تيرۆر، سەرەڕاى ئەوەش بەربەستى پرۆسەى ئاشتى ژنێف سەبارەت بە دەستوورى سووريا هەيە، لە سايەى هەوڵەكانى ئەمريكا بۆ ئەوەى سووريا ببێتە وڵاتێكى سەقامگير و دوور لە ستەمكارى و ململانێى وڵاتانى ناوچەكە و تيرۆر،  ئەمەریكا دەتوانێت بۆ كەمكردنەوەى ئەو كێشانە بەشداربێت.

بەتايبەت ئەوەى لەسەر ئاستى ناوخۆ بۆتە مايەى نيگەرانى و ئالنگەرى ئێستا، پاشەكشەى بەهاى ليرەى سوورى و ئاڵبوقە و داخستنى رێڕەوەكان و خراپى ژێرخانى سەرچاوە سروشتييەكان و خراپى پەيوەندييە لەگەڵ دەسەڵاتى بەشار ئەسەدە.

دەسەڵاتى ئەسەد، هەوڵەكانى گەيشتن بە چارەسەرى رەت دەكاتەوە، تا ئێستا دژى لامەركەزييە لە سووريا، تەنانەت بەهۆى ناسنامەوە كوردەكان دەستگير دەكات، لەگەڵ ئەوەش ئيدارەى خۆسەرى ئامادەيە بۆ گەيشتن بە چارەسەرى ئاشتيانە لەگەڵ دەسەڵاتى سووريا.

ئالنگەرييە هاوشێوەكانى تر، بریتييە لە شەڕى سياسى نێوان هێزە كوردييەكان، لەوانەش لەگەڵ هەرێمى كوردستانى عێراق، لە كۆتاييدا ئەو گروپانە پرسى كورد پێكدەهێنن، بەڵام بە فرەيى، پێويستە لە ڕێگەى گفتوگۆوە ئەو كێشە ناوخۆييانە چارەسەر بكرێن، لەگەڵ ئەوەشدا رێگە بە ناكۆكى ناوخۆيى كورد نەدرێت، كە دەبێتە دواخستنى هەڵبژاردنەكانى داهاتووى ئيدارەى خۆسەرى، چونكە گەلى عەرەب و ئاشوورى و پێكهاتەكانى ترى ئەو ناوچەيە لە دەرفەتى هەڵبژاردنى نوێنەرى خۆيان بێبەش دەبن.

باسكردن لە گەڕانەوەى رێكخراوى تيرۆرستى داعش، هەڕەشەيەكى ترە لەسەر باكورى سووريا و هەموو جيهان.

بڵاوبوونەوەى هەژارى لەو ناوچەيە، دەرفەت دروست دەكات بۆ دزەكردنى داعش و راكێشانى خەڵك، بەهەمان شێوە بڵاوبوونەوەى ئايدۆلۆژياى توندڕەوى لە گرتووخانەكانى ئەندامان و كەمپى خێزانەكانى داعش زياتر بڵاودەبێتەوە.

ئيدارەى خۆسەرى پێويستى بە ژێرخان هه‌یه‌، بۆ دەستەبەركردنى ئاسايشى ئەو شوێنانە بە شێوازێكى گونجاو، تائێستاش كۆمەڵگەى نێودەوڵتى دژى ئەوەن هاونشتيمانيان لەو گرتووخانانە ببنەوە وڵاتەكانيان، لەگەڵ ئەوەش دانيشتوانى ئەو كەمپانە بەهۆى لە دايكبوونى منداڵان زياد دەكەن، بۆیه‌ پێويستە وڵاتانى پەيوەنديدار بەتايبەت عێراق هەوڵەكانيان چڕبكەنەوە، بۆ گێڕانەوەى هاونشتيمانيان، لە پێناو سووككردنى ئەو بارە قوڕسەى كەوتۆتە سەر شانى ئيدارەى خۆسەرى.

يەكێك لە كێشە سەرەكييەكانى تر، بريتيە لە دژايەتى توركيا لەناو خاكى سووريا، توركيا ئێستا چەند بەشێكى خاكى ئەو وڵاتەى داگيركردووە، دانيشتوانى عەفرين و تەل ئەبيەز دوور دەخاتەوە، لە ژێر پەردەى دژايەتى تيرۆر دژ بە كورد دەوەستێتەوە، فڕۆكەى بێفڕۆكەوان لە سووريا بەكاردەهێنت، ئەوەش پێشێلكردنى رێككەوتنى توركيايە لەگەڵ رووسيا و ئەمريكا، كە تا ئێستا چەندين كەس لە هێزەكانى (هەسەدە) بووينە قوربانى.

لەگەڵ ئەوەشدا ئيدارەى خۆسەرى دوژمنايەتى توركيا ناكات، ئەوەش لە پێناوى چەسپاندنى ئاشتييە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ، ئەنجومەنى سوورياى ديموكرات، لە ژێر سەرپەرشتى ئەمريكا ئامادەيە گفتوگۆ لەگەڵ توركيا بكات، پێويستە لەو گفتوگۆيانە باس لە داگيركردنى خاكى سووريا بكرێت لە لايەن توركياوە، رێگە بدرێت ئاوارەكانى ناوچە داگيركراوەكانى ئێستا بگەڕێنەوە زێدى خۆيان.

پێويستە تورکيا بێتە ناو گفتوگۆى توركى - كوردى، بەتايبەت لەگەڵ ئەوانەى رووبەڕووى سياسەتى رەگەزپەرستانە و زيندانيكردنى بەرپرسەكان بووينەوە

هەر پەيوەست بەو بابەتە، پارتى كرێكاران كە توركيا بە پارتێكى تيرۆرستى دەزانێت، بەشدار نييە بەهيچ نوێنەرايەتييەك لە ئيدارەى خۆسەرى، هەرچەندە ئەنجومەنى سورياى ديموكرات، قەرزارى پارتى كرێكارانە، بەهۆى بەشدارييەكانى لە شەڕى رێكخراوى تيرۆرستى داعش، لە شنگال و كەركوك و هەولێر و ناوچەكانى تر، بەڵام ئيدارەى خۆسەرى هيچ ئەندامێكى پەكەكەى تێدا نييە.

هەروەها پێويستە رێگە نه‌درێت رووسيا و ئێران ئيسرائيل ده‌ستوه‌رده‌نه‌ كاروباری سووریا، ئەنجومەنى سوورياى ديموكرات داواى لە رووسيا كردووە، كاربكات بۆ رێكخستنى گفتوگۆى داهاتوو لەگەڵ دەسەڵاتى سووريا، مۆسكۆ گرنگى خۆى بۆ ئەوە نيشان داوە. 

هەروەها پێويستە لايەنە باڵادەستەكان هەوڵەكانيان بۆ كۆتاييهێنان بە شەڕ بخەنەگەڕ، لەگەڵ داننان بە پاشەكشىەى دەستوەردانى دەرەكى لە سووريا، لە پێناو گەيشتن بە رێككەوتن لەگەڵ دەسەڵاتى سووريا.

لە كۆتاييدا، پێويستە گفتوگۆى سووريا بابەتێكى ناوخۆيى بێت، پێويست ناكات وڵاتان وەك سەركۆيەكى ململانێى نێوان هێزە نێودەوڵەتى و ناوچەييەكان بيقۆزنەوە.

لە كۆتاييدا ئەنجومەنى سوورياى ديموكرات (هەسەدە) پێشوازى لە پاڵپشتى بەردەوامى ئەمريكا بۆ (ئيدارەى خۆسەرى لە باكور و رۆژهەڵاتى سووريا) دەكات، لەگەڵ بەراوردەكان بە دۆخى ئەفغانستان، بەڵام ئيدارەى بايدن ئاماژەى بەوە كرد لە داهاتوێكى نزيك لە باكورى سووريا ناكشێينەوە.

ئەنجومەنى سوورياى ديموكرات (هەسەدە) پێشوازى لە پاڵپشتى بەردەوامى ئەمريكا بۆ (ئيدارەى خۆسەرى لە باكور و رۆژهەڵاتى سووريا) دەكات، لەگەڵ بەراوردەكان بە دۆخى ئەفغانستان، بەڵام ئيدارەى بايدن ئاماژەى بەوە كرد لە داهاتوێكى نزيك لە باكورى سووريا ناكشێينەوە، واشنتن لە رێگەى پاڵپشتى سەربازى و نێوەندگيرى رۆڵى هەبووە، بەشداريشە لە بوژانەوەى ژێرخان و دەستپێشخەرى مەدەنى بۆ نەهێشتنى تيرۆر، هەروەها پێويستە چاوپۆشى سزاكانى سەر ئەو ناوچەيە بكات، وەك هاوكارييەك بۆ بەهێزبوونى ئابوورى، بەشێوەيەكى گشتى ئەنجومەنى سوورياى ديموكرات هاوبەشى لەگەڵ ئەمريكا بەرزدەنرخێنێت، چاوەڕوانى پاڵپشتى زياتر ئەمريكا دەكات.

ئەندرۆ تابلەر

 ئەنجومەنى سوورياى ديموكرات لە شەڕى دژ بە داعش هاوپەيمانێكى سەرەكى ئەمريكا بوو، پێويستە نمونە بەو سەركەوتنە رێژەييەى حكوم لەو ناوچەيەى بێينينەوە، كە نەتەوەى جۆراوجۆى تێدايە، دواى ئەوەى لە (2019) ئەمريكا لە هێزەكانى لەو ناوچەيە كشاندەوە، ئەنجومەنى سوريا تا ئەندازەيەكى زۆر سەركەوتووبوو، بەرانبەر ئەو پێشبينيە نێودەوڵەتييانەى چاوەڕوانى كەوتنيان دەكرد. 

لە قۆناغى داهاتوو بەهۆى سەرچاوە جێگيرەكانى داهات، تواناى ئيدارەى خۆسەرى بۆ دانوستانەكانى ناوخۆى سووريا بەهێز دەبێت، هەندێك باس لەوە دەكەن ئەو رووداوانەى ئەو دواييە، لەوانەش داخستنى رێڕەوە سنوورييەكان و هەڵوەشاندنەوەى فرۆشتنى نەوت بە كۆمپانياى (دەلتا كرينست ئينێرجى) جۆرێك لە كێشەى لەو بوارە دەرخست، بەتايبەت جەختكردنەوەى كشانەوەى خراپى ئەمريكا لە ئەفغانستان، ئەو هەنگاوانەى ئەمريكا سوودى بۆ هاوپەيمانەكانى ئەمريكا و خۆى نابێت، بەشێوەيەكى فراوانتر پێويستە بەرێگەى تر كۆتايى بەشەڕ بهێندرێت، چارەسەرەكانى هەميشەيى بێت، تووندڕەوەكان شكست پێبهێنێت.

 ديفيد پۆلۆك

توركيا رۆڵى گرنگ دەبينێت، بەتايبەت لە سووريا، چالاكييە سەربازييەكانى لە باكورى سووريا لێكەوتەى مەترسيدارى لەسەر ئەنجومەنى سوورياى ديموكرات و كوردەكانى سووريا و ئيدارەى خۆسەرى و خودى سووريا زۆر بەڕوونى هەبووە.

هەرچەندە توركيا پێشينەيەكى لەگەڵ كوردەكانى سووريا هەيە پێش (2015) بەڵام داگيركارييەكانى ئەو دواييەى هەوڵەكانى بۆ زيندوكردنەوەى هەماهەنگى تێكدا. 

ئەو پرسيارانەى لێرە دێنە پێشەوە، ئايا ئەنجومەنى سوورياى ديموكرات ئامادەيى ئاشتەوايى لەگەڵ توركيا هەيە، ئايا دەكرێت ئەمريكا چاودێرى نزيكبوونەوەى لەو جۆرە بكات؟ ئايا رووسيا دەتوانێت ئەو نێوەندگيرييە بكات؟.

تا ئێستا ئەمريكا جگە لە سەركەوتنێكى ئاسايى لە هاوكێشەى بەرژەوەندييە بەريكەوتووەكانى لەگەڵ توركياى هاوپەيمانى لە ناتۆ لە لايەك و كوردە هاوبەشەكانى سوورياى لە لايەكترەوە بەدەست نەهێناوە، لەگەڵ ئەوەش دا ئەو پێويستە لە قۆناغى داهاتوو فاكتەرێكى گرنگ دەبێت بۆ ئەو هاوسەنگييە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین