گه‌ڕى چواره‌مى دانوستاندنى ئێران و سعوودیه‌ له‌ به‌غدا  به‌ڕێوه‌چوو ئێران

نوچه‌نێت

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئێرانى و عێراقى ئاشكرایان كردووه‌، هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕى چواره‌مى دانوستاندنى ئێران و سعوودیه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چووه‌، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراقیش هیواى نزیكبوونه‌وه‌ى زیاتر له‌ هه‌ر دوو لا ده‌خوازێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29 ى ئه‌یلوول سه‌رچاوه‌ سیاسیه‌كان بۆ ئاژانسى ئەسیۆشێیتد پرێس ئاشكرایان كردووه‌، هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕى چواره‌مى گفتوگۆكانى نێوان ئێران و سعوودیه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌.

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب به‌شێك له‌ زانیارییه‌كانى ئاژانسه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ عه‌لى شه‌مخانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئیران نوێنه‌رایه‌تى كراوه‌، عادل جوبه‌یریش كه‌ وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى سعوودیه‌یه‌ بۆ كاروباره‌ى ده‌ره‌وه‌، نوێنه‌رایه‌تى سعوودیه‌ى كردووه‌.

تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌ عێراق و ئێران و سعوودیه‌ ئه‌و زانیارییانه‌یان ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌رى CNN پێیوایه‌ په‌یوه‌ندى دیپلۆماسى نێوان عێراق و سعوودیه‌ ئاسایى ده‌بێته‌وه‌. به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێ، "وه‌ك ئاشكرایه‌ له‌ ته‌واوى رێگه‌كه‌ كۆسپ هه‌یه‌، به‌ڵام هیوادارین ئه‌مه‌ روو بدات به‌ر له‌وه‌ى كاتێكى زۆرى به‌سه‌ر بچێت".

هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا شا سه‌لمان شاى سعوودیه‌ داواى له‌ ئێران كرد ده‌ست له‌ پاڵپشتى میلیشیاكانى حووسى له‌ یه‌مه‌ن هه‌ڵبگرێت. ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ په‌یوه‌ندى دیپلۆماسى ئێران و سعوودیه‌ پچڕاوه‌، سعوودیه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى ده‌كات له‌ جه‌نگى دژ به‌ حووسییه‌كان، ئێران به‌ هاوكاریكردنى ئه‌و هێزه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین