پاڵنەرەکانى تورکیا بۆ كڕینی سیستهمی بهرگری رووسی
نوچەنێت:
لهسهرهتای ئهم ههفتهیه رەجەب تەيب ئەردۆغان رایگهیاند، "بۆ بەهێزکردنى سیستەمى بەرگرى وڵاتەکەمان پەنادەبەينە بەر رووسيا، لە داهاتووشدا كەس ناتوانێت دەستوەرداتە جۆرى ئەو سيستەمانەى بۆ بهرگری وڵاتەکەمان دەيكڕين، ئەمريكا و هاوپەيمانەكانمان لە ناتۆ سەركۆنەى ئەو كارەى ئێمەيان كرد، بەڵام ئێمە لە كڕينى سيستەمى بەرگرى رووسى پەشيمان نين".
چى پاڵى بە ئەردۆغان ناوە بەو لێدوانانە واشنتن هەراسان بكات، كە بەڕەهايى دژى بەكارهێنانى سيستەمى بەرگرى رووسييە لەلايەن وڵاتێكى ناو هاوپەيمانى ناتۆ، بوونی ئهو سیستهمه له توركیا بەهەڕەشەی دەزانن بۆ سەر فڕۆكەى (ئێف 35)؟
ئاڵنگەرى ڕاشكاوانە
حەسەن مەنيمنە، نووسەر و چاودێریى سياسى لە ئەمريكا به (حوڕەى) رايگەياند، "لێدوانەكانى ئەردۆغان ئاڵنگەرى راشكاوانەن بەرانبەر ئەمريكا، ئەو كارەش لەلايەن ئەردۆغانەوە نوێ نييە، بەڵام چەند ساڵى رابردوو ئهو ئاڵنگهریانه گەورەتربووە، هەروەها پەيوەندى نێوان ئەنقەرە و واشنتن تەنيا پەيوەندى هاوبەشى ستراتيژى نييە، بەڵكو توركیا هاوپەيمانييەكى ستراتيژى گرنگی ئهمریكایه لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئهو هاوپهیمانییه لەسەر بنەماى بەرژەوەندى درێژخايەن دامهزراوه".
لەبەشێكى ترى قسەكانى مەنيمنە ئاماژەى بەوە كرد، "خراپى پەيوەندييەكانيان هۆكارهكهی هەڵەى هەردوولایه، ئهو بۆشایهى لەديدى ئەو دوو ڵاتە دروست بووە، هاوپەيمانەتیەکەیان دەخاتە بەردەم كۆتاييپێهێنان، پهلهی توركيا بۆ جێگرتنەوەى پێداويستييە بەرگرييەكانى لە رووسيا، لەرێگهی رێككەوتنى گرێبەستى مووشەكى ئێس 400، تا ئێستا لە چەند رووێكەوە هەلێكە بۆ پێداچوونەوە بەو هاوپەيمانييە لە نێوان هەردوولا ".
مەنيمنە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "پرسە ناكۆكەكانى نێوان تورکیا و ئەمەریکا زۆرى رووكەشن، دەكرێت ئەو دووركەوتنەوە و ساردييەى نێوان ئيدارەى ئەمريكا و توركيا، چارەسەر بكرێت"
هيوايەكى لاواز
مەنيميە پێشى وايە، "پێويستە واشنتن گرنگى زياتر بە پرسى توركيا بدات، ئيدارەى ئەو قەيرانە بکات لەگەڵى، بۆ ئەوەى ناكۆكييەكان لە داهاتوو زياتر نەبن، بەتايبەت لە سايەى ئەردۆغان كە مانەوەى لەسهر كورسی دەسەڵات زياتر دەخايەنێت."
هيشام گۆناى چاودێرى سياسى بە (حوڕەى) راگەياند، "دواى سەردانى ئەردۆغان بۆ ئەمريكا بە مەبەستى بەشداريكردن لە كۆبوونەوە گشتييەكانى نەتەوەيەكگرتووەكان و كۆنەبوونەوەى لەگەڵ بايدن، نزيكبوونەوەى ئەنقەرە و واشنتن بەدوور دەزاندرێت، ئەوەش بەرێكەوت نييە، چونكه ئەردۆغان پێى وايە، ئەمريكا لە هەڵبژاردنەكانى داهاتووى توركيا پاڵپشتى ركابەرێكى ئاكپارتى دەكات، لەهەمان كات رووسيا پاڵپشتى ئيدارەكەى ئەردۆغان دەكات".
جێگرەوەى رووسيا
گۆناى ئاماژەى بەوەش كرد، "پۆتين بەرژەوەندى گەورەى لە مانەوەى ئاكپارتى دايە، وەك پارتێكى فەرمانڕەوا، گرێبەستى سيستەمى بەرگرى ئاسمانى و دروستكردنى كورەى ئەتۆمى توركى لەگەڵ دەسەڵاتى ئێستا واژۆ كردووه، بۆيە ئەردۆغان رووسياى وەك جێگرەوەى ئەمريكا هەيە، پرسى جێگرەوەى سيستەمى بەرگرى كە سوپاى توركيا كارى لەسەر دەكات"
سياسەتى هەڕەشەكردن
يوسف كاتب چاودێرى سياسى توركى، بە (حوڕەى) راگەياند، "ئەو سياسەتەى واشنتن لەگەڵ توركيا بەكارى دەهێنێت، دەركەوت سیاسهتێكی كاریگهر نييە، توركيای ئەمڕۆ زۆر جياوازە لە توركياى پێشوو، ناكرێت بە هەڕەشەى سياسى مامەڵەى لەگەڵ بكرێت".
لەبەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "توركيا سياسەتى ئەمريكا رەت دەكاتەوە، پێويستە واشنتن رێزى سەروەرى ئەو وڵاتە بگرێت، چونكە توركيا بەرپرسە لە پاراستنى ئاسايشى نەتەوەيى خۆى، كاتێك ئەمريكا رەتى دەكاتەوە سيستەمى بەرگرى پێ بفرۆشێت، توركيا بۆ پارێزگاريكردن لە خۆى بژاردەى ترى لەبەردەستە، هەر سيستەمێكى بەرگرى بەگونجاو بزانێت دهیكڕێت، خودى ئەمريكاش پاڵنهربوو بۆ ئهوهی توركيا ئهو مامهڵهیه لهگهڵ رووسیا بكات، بەتايبەت ئەمريكا نايەوێت توركيا پێگە و سيستەمى سەربازى بەهێز بكات، لەبەرئەوەى ئەنقەرە بەگوێرەى سياسەتەكانى واشنتن هەنگاو نانێت".
هەروەها ئاماژەى بەوەشكرد، "شێوازى هەڕەشەكانى ئەمريكا بەتەواوى لاى توركيا رەتكراوەيە، بەڵام هەموو ئەو بژاردانەى دەكرێت دانوستانيان لەسەر بكرێت، تا ئێستا لەبەردەم هەردوولا كراوەيە".
فڕۆكەى شەڕكەرى ئێف 35
ئەردۆغان لە لێدوانەكانى ئەو دواييە جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، پەيوەندييەكانى لەگەڵ بايدن باش نييە، بەدوورى زانى فڕۆكەى شەڕكەرى ئێف 35 بەدەست بهێنێت.
لە پەراوێزى كۆبوونەوەى نەتەوە يەكگرتووەكانیش رايگەياند، "هيواخوازم پەيوەنديمان لەگەڵ ئەمريكا پەيوەندى دۆستانە بێت، نەك پەيوەندى دوژمنكارانە، بەڵام پەيوەندى دوو ئەندامى هاوپەيمانى ناتۆ نابێت وهك ئێستا بێت، ئێمه لەگەڵ جۆرج بۆشى كوڕ و ئۆباما و ترامپ بەشێوەيەكى باش كارمان دەكرد، بەڵام دهتوانم بڵێم، لەگەڵ بايدن سەرەتايەكى باشمان نييە"
سەبارەت بە پرسى فڕۆكەى شەڕكەرى ئێف35، ئەردۆغان رايگەياند، "ئێمە داواى (100) يەكەمان كرد، پێش ئەوەى داواى سيستەمى بەرگرى ئێس400 رووسى بكەين، ئەمريكا رەتیكردەوە، ئێمە هەنگاوى تر دەنێنين، لە دەرگاى تر دەدەين، توركيا ئەوە دەكڕێت بۆ بەرگريكردن لەخۆى، كه پێويستى پێيە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment