لیوا روکن کارزان شەقڵاوەیى: چوار لیواى تر دەخرێنەوە سەر وەزارەتى پێشمەرگە کوردستانی

سیهام میران: تایبەت بە نوچەنێت

بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، چوار لیواى دیکەى هێزەکانى پێشمەرگە لە چوارچێوەى ڕێکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە دەخرێنەوە سەر وەزارەتى پێشمەرگە.

ئەمڕۆ دووشەممە (27)ى ئەیلوولى (2021)، لیوا ڕوکن کارزان شەقڵاوەیى، بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکات لە وەزارەتی پێشمەرگە، لە لێدوانێێکى تایبەت بە نوچەنێت گووتى، "ئەو چوار لیوایەی هێزەکانى پێشمەرگە، کە دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە بە هەمان هەیکەلی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت."

روونیشکردەوە، "ئەو چوار لیوایە خراونەتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە، سەر بە هێزەکانى (70) و (80)ى پێشمەرگەن."

لە بارەى هۆکارى بەڕێوەچوونى لەسەرخۆى پڕۆسەى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەر بۆ یەکخستنەوەى هێزەکان، لەو بارەیەوە لیوا ڕوکن کارزان دەڵێت، "نەخۆشی کۆرۆنا کاریگەری هەبوو لەسەر پرۆسەى چاکسازییەکان و یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە، ئەمەیش وایکرد کەمتەرخەمی تێدا بکرێ، ئەگەر نا ئێمە لە کارەکانمان بەردەوامین."

بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند، "سەرجەم یەکەکەکانى (70) و (80)ى پێشمەرگە رێکدەخرێنەوە و دواتر دەگوزارێنەوە سەر وەزارەتى پێشمەرگە، بێگومان ئەمەیش کارکردنی دەوێت، بۆ نموونە یەک لیوا دوو هەزار پێشمەرگەى هەیە، کە ژمارەیەک بە تەمەن و پەکەوتە و نەخۆشی تێدایە، ئێمە ئەوانە دەبێت لابدەین لەسەر ئەو رێکخستنە نوێیە، ئەوەش وا ئاسان نییە و بە چەند خولەکێک چرکەیەك ئەنجام نادرێت."

لیوا روکن کارزان شەقڵاوەیى، تایبەت بۆ نوچەنێت گووتیشى، "پرۆسەى  یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بەردەوامە و هاوپەیمانانیش لەگەڵمان دەبن و هاوکارمانن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین