ئەمڕۆ چەندین سایلۆ لە هەولێر دەکرێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لە هەولێر چەندین سایلۆ و کارگەى تایبەت بە پڕۆژەى بە بازاڕکردنى گەنمى جووتیاران دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (27)ى ئەیلوولى (2021)، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە پارێزگاى هەولێر، چەندین سایلۆ و کارگەی تایبەت بە پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران هەولێر دەکاتەوە.

بەپێى بەرنامەى کابینى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ژمارەیەک سایلۆ و کارگەى بەرهەمە ناوخۆییەکان لە شارەکانى هەرێمى کوردستان دروست دەکرێت، بە ئامانجى ساخکردنەوەى بەرهەمە ناوخۆییەکانى جووتیاران، لەوانەش دروستکردنى (40) سایلۆ و (11) کارگە وا بڕیارە لە ماوەى دوو ساڵ تەواو بکرێن.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ناوەڕاستى مانگى ئەیلوولى ڕابردوو، گەورەترین کارگەى ئارد لە پارێزگاى سلێمانى کرایەوە، کە ڕۆژانە هەشت تەن ئارد بەرهەمدەهێنێت، هاوکات کارگەى ئاردى سلێمانى بەرهەمى گەنمى جووتیارانى ناوخۆ وەردەگرێ.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین