هەڵبژاردنەکەى گۆڕان ناڕەزایەتیى لێدەکەوێتەوە

نوچه‌نێت

پاش ئەوەى ئەمڕۆ بۆ پرکردنەوەى شوێنى سێ ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هەڵبژاردن ئەنجامدرا، لە یەکەم کاردانەوەى دواى هەڵبژاردنەکەى گۆڕان، سکرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان پێشرەو ڕەئوف دەستى لە کارکێشایەوە.

لە دواى تەواوبوونى پڕۆسەى هەڵبژاردنەکەى گۆڕان، پێشڕەو ڕەئوف لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند: "هەڵبژاردنەکە شکڵى بوو، وە چۆن هەڵبژاردن لەم ناوچەیە بەڕێوەدەچێت، تەکەتول زاڵە بەسەر پڕۆسەکەدا، ئەمڕۆ بە دەلیل ئەوە دەرکەوت."

پێشڕەو ڕەئوف گوتیشى: "من سکرتێری جڤاتی گشتی بوم خۆم کاندید کردووە بۆ پۆستی جڤاتی نیشتیمانی و کەسێکی نەناسراو نەبووم، لە 12 ساڵی رابردوودا بەشداربووم لەگەڵ گۆڕان، بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنم لەم دەقەیەوە دەستبەرداری پۆستی جڤاتی گشتی دەبم لەناو گۆڕاندا."

بۆ پڕکردنەوەى شوێنى ئەندامە دەست لە کارکێشاوەکانى خانەکە، لە پڕۆسەیەکى دەنگداندا، هەریەکە لە (کامیل قادر) بۆ پۆستی (سکرتێری جڤاتی نیشتمانی) و (سەفین مەلا قەرە) بۆ پۆستى (سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان) و (ئاسۆ رەحیم) وەک (سکرتێری کاروباری باژێڕەکان) هەڵبژێردران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین