لە توركيا نوێژێك هەرا دەنێتەوە
نوچەنێت:
ڕۆژ له دوای ڕۆژ هێزه ئۆپۆزسیۆنهكانى تورکیا، ڕهخنهی زیاتر له سەرۆك كۆمارى توركيا دهگرن، له چهند رۆژی ڕابردوو دواى كردنهوهی كۆمەڵگەيەكى نوێ بۆ دادگاكان، بهشداربووانى رێوڕەسمى کردنەوەى کۆمەڵگەکە، نوێژى بە کۆمەڵیان ئەنجامدا، نەيارەكانى ئەردۆغان جهخت لهسهر ئهوه دهكهنهوه، "ئەو كارانه پێچەوانەى دەستوورى وڵاتێكى عەلمانييە".
دواى كردنەوەى ئەو كۆمەڵگە ئاینییە، عەلى ئەرباشى سەرۆكى كاروبارى ئايينى، لە كاتى قسەكانى ئەو نزايەى كرد، "خودايە ئەو كارە بۆ ئومەتەكەمان سوودبەخش و بەفەڕ بكەيت"
دەركەوتنەكانى ئەرباش لە بۆنە و چالاكييەكانى ئەنقەرە، رووبەڕووى ناڕەزايى بەرفراوانى نەيارەكانى کردۆتەوە، کە ڕایدهگهیهنن"ئەو كارانە پێچەوانەى توركياى عەلمانييە."
ئهولایهنه له رەخنەكانیان ئاماژە بۆ بەوە دهكهن، "زۆربەى ئەو رێسايانەى كەمال ئەتاتورك توركياى عەلمانى لەسەر دامەزراندووە، ئەردۆغان هەڵيوەشاندۆتەوە، بە پێچەوانەوە ئيسلامى كردۆتە بەشى سەرەكى ژيانى سياسى توركيا".
لە ساڵى رابردوو، دواى ئەوەى كەنيسەى بەيزەنتى لە مۆزەخانەوە كرایەوە بە مزگەوت، ئەرباش لە خوتبەى يەكەمى ئهو مزگهوته شمشێرێكى بەدەستەوە گرتبوو، كە ئەوەش ئاماژهیه بۆ سيمبۆلێكى ئايينی.
ئەرباش سەرۆكى دەزگاى بەڕێوەبردنى كاروبارى ئايينيە لە توركيا، كە بەرزترين دەسەڵاتى ئايينيە، لەسەر بوودجەى حكومەت كەناڵى تايبەت بەو دەزگايەى هەيە.
لە هەفتەى رابردوو ئەردۆغان پاڵپشتى له ئەرباش كرد، ماوەى سەرۆكايەتى دەزگاى كاروبارى ئايينى بۆ درێژكرایهوه، هەر لە هەفتەى رابردوو لە كاتى كردنەوەى باڵەخانەى ديپلۆماتكارانى تورك لە نيۆيۆرك و چەند چالاكيەكى تر لەگەڵ ئەردۆغان ئامادە بوو.
ڕکابەرەكانى ئەردۆغان ئاماژە بەوە دەكەن، "زيادبوونى دەركەوتنى ئەرباش لەگەڵ سەرۆكى وڵات، ناكۆكە لەگەڵ دەستوورى عەلمانى له توركيا، ئەردۆغان بۆ بەهێزكردنەوەى دەنگەكانى لە هەڵبژاردنەكانى (2023) بەكارى دەهێنێت، كە لەو دواييە بەگوێرەى راپرسيیەكان دەركەوتووە دەنگەكانى سهرۆك كۆماری توركیا پاشەكشەى كردووە.
باهدير ئيردەم جێگرى سەرۆكى پارتى ئۆپۆزسيۆيۆن دەلێت، "بەكارهێنانى بەڕێوەبەرايەتیى كاروبارى ئايينى بۆ سياسەت لەلايەن ئاكپارتييەوە مايەى قبوڵكردن نييە، هۆكارەكەشى لێدوانە دووبارەكانى ئەرباشە كە كاروبارە ئايينييەكان بۆ ئەوانە بەكار دەهێنێت، كە پێيان وايە ئەو لێدوانە دووبارانە دەنگەكانيان زياد دەكاتەوە".
بەدەر لە رۆڵى پەرەسەندوى ئايين لە كاروبارى دەوڵەت، رەوتە عەلمانييەكانى توركيا ئاماژە بەوە دەكەن، "قوتابخانە ئايينەكان و ژمارەى مزگەوتەكان لە (10) ساڵى رابردوو بەڕێژەى لە 10% زياديكردووە"، ئەوەش وايكردووە هەست بە دڵەڕاوكێ بكەن، ئەردۆغان پێشتريش قەدەغەكردنى حيجابى لەناو دەزگاكانى دەوڵەت هەڵوەشاندەوە، ههر لە قۆناغى حكومى ئەردۆغان دروشمه ئایینیهكان برایهوه ناو قووڵايى سووپا كە سەنگەرى عەلمانيەت بوو.
پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) ئەردۆغان بەوە تۆمەتبار دەكات، "ئەرباش بەكار دەهێنێت، بۆ ئەوەى خەڵكى پێ لە كێشە كەڵەكەبووەكانى ئابووریى توركيا دووربخاتەوە"
فايەق ئۆزتراكى وتەبێژى پارتى گەلى كۆمارى رايگەياند، "ئەردۆغان سەرۆكى بەڕێوەبەرايەتیى كاروبارى ئايينى كردۆتە داشى شەتڕەنجى دەستى خۆى و يارى پێدەكات".
سۆنەر كاجبتاى بەرێوەبەرى پەيمانگەى واشنتن بۆ سياستەكانى رۆژهەڵاتى خواروو، رايگەياند، "دووبارەبوونەوەى بەردەوامى ئەرباش لە تەنيشت ئەردۆغان ئەوە ئاشكرا دەكات، كە رۆڵى ئيسلامى سوننى لە حكومەتى توركيا بەهێزە".
پێشى وايە ئەو بەربەستەى ئەتاتورك و ئەوانەى دواى ئەوهاتن لە نێوان ئايين و دەوڵەت دروستيان كرد، بەتەواوى رووخاوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment