حه‌فته‌ر خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى لیبیا كاندید ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاژانسى تاسى رووسى ئاشكراى كردووه‌، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر فه‌رمانده‌ى سوپاى نیشتیمانى لیبیا خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌ى كاندید ده‌كات، كه‌ له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

میدیاكانى رووسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23 ى ئه‌یلوول به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانى ئاژانسى تاسى رووسى بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر كاندیدبوونى خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى لیبیا راده‌گه‌یه‌نێ.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ى حه‌فته‌ر دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ به‌رپرسیارێتى خۆى له‌ فه‌رمانده‌یى سوپاى نیشتیمانى لیبیا سڕكرد و له‌ شوێنى خۆى عه‌بدولره‌زاق نازوورِى دانا، كه‌ پێشتر سوپاسالارى سوپاكه‌ بوو.

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى نووسیویه‌تى، له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌گه‌ر حه‌فته‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌رنه‌چوو، ئه‌وا ده‌توانێ جارێكى تر بۆ فه‌رمانده‌یى سوپا بگه‌ڕێته‌وه‌.

خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ساڵى 1943 له‌دایكبووه‌ و سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازى لیبیایه‌ و له‌ چه‌ندان قۆناغى سیاسى ئه‌م وڵاته‌ رۆڵى هه‌بووه‌، له‌ ساڵى 2014 فه‌رمانده‌ى سوپاى نیشتيمانى لیبیا ده‌كات و له‌ شه‌ڕى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى به‌شدار بووه‌ و له‌ لایه‌ن چه‌ندان وڵاتى زلهێزه‌وه‌ پشتگیرى ده‌كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین