گازپرۆم: پرۆژه‌كه‌مان له‌ عێراق ناكێشینه‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

كۆمپانیاى گازپروم رایگه‌یاند پڕۆژه‌كه‌ى له‌ عێراق ناكێشێته‌وه‌، به‌ڵكو پێویستى به‌وه‌ هه‌یه‌ زیاتر چاكسازى تێدا بكرێت و پێشبخرێت.

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23 ى ئه‌یلوول بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، كۆمپانیاى به‌شى نه‌وتى كۆمپانیاى گازپرۆم روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى پڕۆژه‌كانى له‌ عێراق داوه‌ و دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.

فادیم یاكوفلیڤ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كارگێرى كۆمپانیاكه‌، ئه‌مڕۆ له‌ میانه‌ى به‌شداربوونى له‌ كۆنگره‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ وزه‌ له‌ دوبه‌ى به‌ رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، "پڕۆژه‌كانمان له‌ عێراق ناكێشینه‌وه‌، كۆمپانیاكه‌مان ئاماده‌یه‌ هاریكارییه‌كانى زیاتر بكات، به‌ڵام دواى گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كێڵگه‌ى به‌دره‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى گازپرۆم ده‌شڵێ، "ئێستا ده‌كرێت 50% یه‌ده‌گى كێڵگه‌ى به‌دره‌ به‌ شێوه‌یه‌كى كارا پێشخبرێت، هه‌روه‌ها ده‌كرێت به‌رده‌وام بین له‌ گه‌ڕان له‌ به‌دره‌، به‌ڵام ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌رووى بنه‌ماوه‌  رێككه‌وتنه‌كه‌مان چاك بكه‌ینه‌وه‌".

مه‌به‌ستى گازپرۆم له‌ به‌رده‌وامبوونى كاره‌كانى پڕۆژه‌ى به‌دره‌، ئه‌وه‌یه‌ تێچووى پڕۆژه‌كه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌.

كۆمپانیاى گازپرۆم له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى كار ده‌كات بۆ ده‌رهێنانى نه‌وت و گاز له‌ كێڵگه‌ى به‌دره‌ له‌ پارێزگاى واست "كوت" كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتووترین پڕۆژه‌ داده‌نرێت له‌ عێراقدا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین