ڕۆژى شەممەى داهاتوو دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەى ئەم مانگەش لە کاتى خۆیدا و (25)ى مانگ بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (20)ى ئەیلوولى (2021)، جوتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە رووداوى ڕایگەیاند، ڕۆژى (25)ى مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، وەک مانگەکانى ڕابردوو بەبێ لێبڕین دەبێت.

جووتیار عادل، روونیشکردەوە، هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ ئەوەی مووچەى ئەم مانگەش (100٪) دابەشبکات و بەپێی ئەو داهاتەی حکومەت و ئەو (200) ملیار دینارەی کە حکومەتی فیدراڵ دەینێرێت.

گووتیشى، پێشینەی کارەکان بۆ مووچەیە و هەر داهاتێک کۆبکرێتەوە و بێتە خەزێنەی حکومەت، سەرەتا بەشی مووچەی لێ جیا دەکرێتەوە.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین