ئەمڕۆ کۆبوونەوەى لووتکە لە نێوان نێچیرڤان بارزانى و بۆریس جۆنسۆن بەڕێوەدەچێت کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ کۆبوونەوەى لووتکە لە لەندەن لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ ئێوارەى هەینى (17)ى ئەیلوولى (2021)، وا بڕیارە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانى هەولێر و لەندەن، هەروەها پرسى سەرهەڵدانەوەى داعش و کێشەکانى عێراق بکەن.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ڕۆژى (15)ى ئەیلوولى (2021)، بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە شانیشینى یەکگرتووى بەریاتانیا، لەڕۆژ یەکەمى سەردانەکەى لەگەڵ وەزیرى بەرگرى و کۆمەڵێک لە پەرلەمانتارانى ئەو وڵاتە کۆبوویەوە، دوێنێش لەگەڵ لیز ترەس، وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا کۆبووەوە.

لە دواى کۆبوونەوەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا، سەرۆکایەتیى هەرێم ڕایگەیاند، کە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا خۆشحاڵیى خۆى به‌ پێشوازیكردن لە سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ له‌نده‌ن ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌ریتانیا پابه‌نده‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتگیریكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هەروەها له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له‌ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیی دژى داعش."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین