سەرۆکى هەرێمى کوردستان: دەبێت ماف و پێگەی کورد لە سووریا بپارێزرێت کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە، لەو دیدارانەدا پرسى سووریا یەکێک بوو لەو بابەتانەى گفتووگۆى لەسەر کردووە.

لە ماوەى چەند رۆءژى رابردوو سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیی لە چەندین شاندى وڵاتانى جیهان کردووە، هەر ئەمڕۆش پێشوازی لە روبن بریکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا و شاندێکی یاوەری کرد، ماڵپەڕى رووداو بڵاوى کردەوە،  سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەک لە ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا و تورکیا لە بارەی بارودۆخی سووریا لە پەیوەندیدایە.
ماڵپەڕەکە نووسیوویەتى، ئەمریکا، بەریتانیا و وڵاتانی ئەورووپا دەیانەوێت بۆچوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بەتایبەت سووریا بزانن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکاندا جەختی کردووە لەسەر ئەوەی پێویستە هەوموو لایەک هەوڵ بدەن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری سووریا و لەو نێوەدا ماف و پێگەی کورد بپارێزرێت،  وڵاتانی رۆژئاوایی بۆچوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا وەرگرتووە.  
سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە پێویستی دەزانێت، هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق بمێنێت. چەندین جاریش رایگەیاندووە کە مەترسی داعش هێشتا ماوە. 
لەم مانگەدا، ژمارەیەک شاندی سەربازی وڵاتانی زلهێز و کاریگەر سەردانی هەولێریان کردووە و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە.  

رۆژی پێنجشه‌ممه (2024/12/12)  سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی له‌ بۆریس پیستۆریوس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کرد، هەر هەمان رۆژ لەگەڵ ئەدمیراڵ سێر ئه‌نتۆنی راداکين، سوپاسالاری بەریتانیا و شاندێکی پایەبەرزی سەربازی و دیپلۆماسیی یاوەری، کۆبووەوە. 

 لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی رۆژئاوایی، رۆژی سێشه‌ممه‌ (2024/12/17) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى،پێشوازی لە جه‌نه‌راڵ كێڤن لێيهى، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا کرد و رۆژی یەکشەممە، پێشوازی لە گۆیدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد و ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ (2024/12/23) سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیی لە روبن بریکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا و شاندێکی یاوەری کرد. بەپێی راگەیێنراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا جەختیان لەسەر بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌کانی په‌یوه‌ندی و گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزە هۆڵەندییەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، کردەوە.هەر کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و رۆڵی هەرێمی کوردستان لە پتەوکردنی سەقامگیریدا کراوە و هەوڵەکانی چاکسازی و یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ لە چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمەرگەدا، خراوەتە بەر باس.بابەتێکی دیکەی سەردانی ئەو شاندە سەربازییانە، بەسەرکردنەوەی ئەو هێزانەیانە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستانن، کە بە بۆنەی سەری ساڵ و کریسمسەوە سەردانیان دەکەن.  

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین