سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له‌ كۆنسوڵی گشتیى نوێى ئێران كرد کوردستانی

نوچە نێت

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (24/كانوونی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، كونسوڵى گشتیى نوێى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ هه‌ولێر، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لاى خۆیه‌وه‌ "كۆنسوڵى گشتیى نوێى ئێران، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كۆمارى ئیسلامیى ئێران به‌ بایه‌خ و گرنگییه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، نیشان دا."

هەروەها سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەشڵێت،  له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەكەدا، "ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین