سائیروون: مه‌رج نییه‌ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو به‌ به‌راوه‌ى یه‌كه‌م بدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوپه‌یمانى سائیروون كه‌ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در پاڵپشتى ده‌كرێت، هه‌ڵوێستى خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو راگه‌یاند و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ مه‌رج نییه‌ سه‌رۆكایه‌تى به‌ براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن بدرێت.

مه‌ناهل حه‌میداوى په‌رله‌مانتارى سائیروون جارێكى ترى هه‌ڵوێستى سائیروونى له‌سه‌ر دژایه‌تى نوورى مالیكى دووپات كرده‌وه‌ و گوتى، "سائیروون ڤیتۆى له‌دژى مالیكى هه‌یه‌ و نایه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت".

له ‌به‌شێكى ترى قسه‌كانى باس له‌وه‌ ده‌كات، مه‌رج نییه‌ ئه‌وه‌ى براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن بێت، ئه‌وا سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌ده‌ست بهێنێ. نموونه‌ به‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى 2014 و 2018 ده‌هێنێته‌وه‌.

مه‌ناهل له‌ لێدوانه‌كه‌ى بۆ به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، "له‌ 2014 مالیكى براوه‌ بوو كه‌چى عه‌بادى بوو به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، له‌ 2018 عادل عه‌بدولمه‌هدى براوه‌ نه‌بوو كه‌چى بوو به‌ سه‌رۆك وه‌زیران".

یه‌كه‌م جاره‌ ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاندووه‌،هه‌وڵ ده‌دات سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو به‌ده‌ست بهێنێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین