عیماد رەفعەت: مانگى دەى ساڵى داهاتوو هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدرێت
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر، وادەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان و ئەنجوومەنى پارێزگانى هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، "سەرەتاى مانگى دەى داهاتوو ماوەیى یاسایی پەرلەمانى کوردستان و ئەنجوومەنى پارێزگاکان تەواو دەبێت."
ئەمڕۆ پێنجەشممە (16)ى ئەیلوولى (2021)، عیماد رەفعەت، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر، تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "ساڵى داهاتوو هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان و ئەنجوومەنى پارێزگاکان ئەنجام دەدرێت، پیشتریش لەسەر ئەو بابەتە لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆیان کردووە."
عیماد رەفعەت کاتى هەڵبژاردنەکانى کوردستان ئاشکرا دەکات و وەک خۆى باسیدەکات، "ئەگەر لە ساڵى داهاتوو هەڵبژاردنەکان دوانەخرێت، هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان و ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە (15-10)ى ساڵى داهاتوو ئەنجام دەدەرێت."
ئەو ئەندامەى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر، جەختیش لەوەدەکاتەوە، هەردوو هەڵبژاردن دەبێ لە ساڵى داهاتوو ئەنجام بدرێت، دەشڵێت، "چونکە ماوەى یاسایى پەرلەمانى کوردستان و ئەنجوومەنى پارێزگان بەسەردەچێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment