نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ بۆریس جۆنسن کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، وا بڕیارە ئەمڕۆ بە سەردانێکى فەرمى بگاتە بەریتانیا و لە ماوەى سێ ڕۆژدا لەگەڵ هەر یەکە لە سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا و وەزیرانى دەرەوە و بەرگرى ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی سێ رۆژە دەگاتە بەریتانیا و لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا کۆ دەبێتەوە.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ دەست بە سەردانەکەى دەکات بۆ بەریتانیا و سێ ڕۆژ دەخاینێ.

نێچیرڤان بارزانى، ئەمڕۆ لەگەڵ بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆدەبێتەوە و رۆژی پێنجشەممەش لەگەڵ دۆمنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دیداری دەبێت. 

وا بڕیارە ڕۆژى (17) ئەیلوول، کۆبوونەوەى لووتکە لە نێوان نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بۆریس حۆنسن، سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا بەڕێوەبچێت.

بڕیاریشە 17ـی مانگ واتە رۆژی هەینی، لووتکەی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان لەنێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڕێوەبچێت. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین