نوورى مالیكى له‌به‌رده‌م خواسته مه‌حاڵه‌كیدا !
نوچه‌نێت
جیا له تۆمه‌تباربوونى به گه‌نده‌ڵى و كه‌وتنى مووسڵ
سیستانیش له‌گه‌ڵ مالیكى نییه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ى ئه‌یلوول ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز راپۆرتێكى شیكارى له‌سه‌ر نوورى مالیكى و هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ناونیشانه‌كه‌یدا هاتووه، "ئه‌ركێكى مه‌حاڵ.. مالیكى سه‌رۆك بێت بۆ ویلایه‌تى سێیه‌م". له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌دا به شێوازێكى توانج هاتووه، "ده‌كرێت هه‌ر چاودێرێكى سه‌ربه‌خۆ ئیره‌یى به سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ببات له‌و زێده متمانه‌یه‌ى هه‌یانه، به‌وه‌ى نوورى مالیكى زیاتر گونجاو و شیاوه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق، دووه‌میش له‌و توانایه‌ى هه‌یانه بۆ گوزارشتكردن له‌وه‌ى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌توانێ له هه‌ڵبژاردنى 10ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو به ئاسووده‌یى سه‌ر بكه‌وێ".
دواى ئه‌م پێشه‌كییه شه‌فه‌ق نیوز ئاماژه بۆ ژماره‌ى كورسییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى رابردوو "2018"ى هاوپه‌یمانه‌كانى شیعه ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى پاشكشه‌ى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ربخات. ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى 2018 هانده‌ر نییه بۆ ئه‌م گه‌شبینیه، چونكه هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به 26 كورسى پله‌ى چواره‌مى هه‌بوو، هاوپه‌یمانى سائیروون به 54 كورسى له پله‌ى یه‌كه‌م هاتبوو، فه‌تح 47 كورسى و هاوپه‌یمانى نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد 42 كورسى هه‌بوو.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ى شه‌فه‌ق نیوز و چه‌ندان رۆژنامه‌ى تریش ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، دوو خاڵى لاواز له دۆسیه‌ى مالیكى هه‌یه كه وا ده‌كات هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بۆ جارى سێیه‌م مه‌حاڵ بێت، یه‌كه‌میان كه‌وتنى مووسڵ و رووبه‌ڕێكى فراوانى خاكى عێراق به‌ده‌ست تیرۆریستانى داعش كه‌وت. جیا له‌مه‌یش حكومه‌تى عێراق له دوو ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى مالیكى به یه‌كێك له حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كانى دنیا ناسرا.
جگه له‌م دوو هۆكاره، دوو هۆكارى تر هه‌ن ك كه ده‌كرێت به هۆكارى سیاسى ناو ببرێن، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كه‌مییه‌وه له 2007 مالیكى و ره‌وتى سه‌در نه‌یارى یه‌كترن، جیا له سه‌در عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه ڤیتۆى له‌سه‌ر مالیكى و هه‌یه و كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى قبووڵ ناكات.
پێشتر كه‌ناڵى جه‌زیره باسى له چه‌ند هۆكارێكى تر كردووه، له‌وانه ناڕه‌زایى لایه‌نه سوننه‌كان له نوورى مالیكى، چونكه له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ودا شاره‌كانى رۆژئاواى عێراق كه سوننه‌نشینن فه‌رامۆش كرا بوون. جگه له‌مه‌یش هه‌ر چه‌نده مالیكى سه‌ردانى هه‌ولێریشى كردووه، به‌ڵام بوونى رێككه‌وتنێكى رۆشن له‌نێوان پارتى و ده‌وڵه‌تى یاسا بوونى نییه.
به‌رپرسێكى ره‌وتى سه‌در:
ده‌بێت مالیكى له سیاسه‌ت خانه‌نشین بكرێت
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له سه‌ر هه‌وڵه‌كانى مالیكى بۆ بوون به سه‌رۆك وه‌زیران و ململانێیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، مالیكى ده‌ستى به شه‌ڕێكى تووندى راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ سه‌در كردووه، جیا له‌مه‌یش مالیكى له هه‌موو لایه‌نه‌كانى تر زیاتر پاره له پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاتردن خه‌رج ده‌كات.
عه‌ره‌ب وه‌ها وه‌سفى مالیكى ده‌كات و ده‌ڵێ، "مالیكى سه‌ر به نه‌وه‌یه‌كى سیاسییه ته‌واوى ئه‌ندامانى نه‌ماون، بۆیه خۆى به پێشه‌نگى ماڵى شیعه ده‌زانێت، جۆرێك له بیركردنه‌وه‌ى سیاسى ده‌نوێنێ كه بۆمبڕێژكراوه به تایفه‌گه‌رى و ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه شوێنى له عێراق نه‌ماوه". عیسام حوسێن له ره‌وتى سه‌در لێدوانێكى له رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب بڵاوكردووه‌ته‌وه و پێیوایه "مالیكى گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نى نائومێدى و پێویسته خانه‌نشین بێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment