شابه‌نده‌ر : ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى ته‌نیا مالیكى جیا ده‌كاته‌وه‌ ته‌وافووقییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌تمه‌دارى سه‌ربه‌خۆى شیعه‌ توانج له‌ هه‌وڵه‌كانى سه‌در بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشیمانى ده‌دات و ده‌ڵێ، "ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى كه‌ ته‌واوى لایه‌نه‌كان له‌خۆ بگرێت جگه‌له‌ مالیكى، ئه‌وا ته‌وافووقییه‌ نه‌وه‌ك زۆرینه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ى كانوونى یه‌كه‌م، عزه‌ت  شابه‌نده‌ر تویته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ ، "ئه‌و پرۆژه‌ سیاسییه‌ى كه‌ دوو حزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ى كورد (پارتى و یه‌كێتى) له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو قه‌واره‌ى سوننه‌ (عه‌زم و ته‌قه‌دوم) له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ى شیعه‌كان جگه‌ له‌مالیكى، له‌خۆ ده‌گرێت، ناكرێت به‌ زۆرینه‌ى نیشتیمانى یان زۆرینه‌ى سیاسى ناوببرێت".

شابه‌نده‌ر پێیوایه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ته‌نیا مه‌به‌ست لێى دوورخستنه‌وه‌ مالیكییه‌، ئه‌و ده‌ڵێ، "ئه‌م پرۆژه‌یه‌ پرۆژه‌یه‌كى ته‌وافووقییه‌ به‌ ئیمیتاز، ئامانجى ئه‌وه‌یه‌ ته‌نیا قه‌واره‌یه‌ك گۆشه‌گیر بكات".

ئه‌مڕۆ چه‌ندان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ ره‌وتى سه‌در هه‌وڵ ده‌دات هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و نوورى مالیكى گۆشه‌گیر بكات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه‌، شانده‌كه‌ى ئه‌مڕۆى لایه‌نه‌ شیعه‌كان به‌ موقته‌دا سه‌دریان راگه‌یاندووه‌، بێ مالیكى به‌شداریى له‌ حكومه‌تى نوێ ناكه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین