نێچیرڤان بارزانى: کوردستان تابلۆیەکى جوانى پێکەوەژیانە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کورردستان، ئەمڕۆ لە شارۆچکەى عەنکاوە، بەشدار بوو لە ڕێوڕەسمى دەستبەکاربوونى قەداسەتى پارتریارک مار ئاواى سێیەم، پارتریارکى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشووری.

ئەمڕۆ دووشەممە (13)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دواى بەشداربوونى لە رێوڕەسمى دەستبەکاربوونى قەداسەتى پارتریارک مار ئاواى سێیەم، پارتریارکى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشووری، ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ هاتبووین بۆ پیرۆزباییكردن لە پاتریاركی نوێی كەنسیەی ئاشووری لە جیهان، بۆ ئێمە لە هەرێمی كوردستان هەمیشە ئەو پێکەوەژیانە تابلۆیەكی جوانی هەموو ئەو پێكهاتانەیە كە لە هەرێمی كوردستان دەژین."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دواى تەواوبوونى رێوڕەسمە ئایینیەکە، بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند،" پەیامی ئێمە بۆ هەموو خوشك و برایانی مەسیحیمان ئەوەیە عیراق بە شێوەیەكی گشتی بەو تابلۆیەی پێکەوەژیان جوانە كە هەموومان پێکەوە لەو وڵاتە دەژین، هیوادارین ئەوان لەو وڵاتە بمێننەوە و هەموومان پێکەوە و بە خۆشی بتوانین بۆ خزمەتی وڵات و پێشكەوتنی، كار بكەین."

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، قەداسەتى پارتریارک و کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشووری سوپاسى بەشدارى و پشتگیریى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرد، هەروەها سوپاسى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان و لایەنە پەیوەندارەکانیان کرد بۆ هەموو ئەو هاوکارى و ئاسانکارییانەى بۆ میواندارى و سەرخستنى ڕێوڕەسمەکە، پێشکەشیان کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین