مه‌شقى هاوبه‌شى هێزه‌كانى توركیا و رووسیا به‌ڕێوه‌چوو تورکیە

نوچه‌نێت

له‌ شارى ئیدلب باكوورى رۆژئاواى سووریا، مه‌شقێكى هاوبه‌شى سه‌ربازیى هێزه‌كانى توركیا و رووسیا به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ك به‌شێك له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى له‌نێوان توركیا و رووسیا له‌باره‌ى سووریاوه‌ هه‌یه‌.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا مه‌شقێكى سه‌ربازى بۆ هێزه‌كانى توركیا و رووسیا به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ك میدیاكانى ئه‌م دوو وڵاته‌ باسى ده‌كه‌ن، ئه‌م مه‌شقكردنه‌ بۆ رێگرتنه‌ له‌ هێرشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بۆسه‌كان و چۆنیه‌تى ده‌ربازكردنى برینداره‌كان.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش كراوه‌ له‌و مەشقكردنە، سەربازان سیستەمێكى تایبەتى ئاماژەى رووناكیان بەكارهێنا لەكاتى كارە هاوبەشەكان. لایەنى رووسیش تانكى جۆرى بى ئارتى ــ ٨٢ هەروەها ره‌وڕه‌وه‌ى "تیغر"یان بەكار هێناوه‌. لە لایەن هێزەكانى توركیا تانكى جۆرى"Kirpi". بەكارهات.

له‌ماوه‌ى جه‌نگى سووریادا توركیا كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجامداوه‌، یه‌كێك له‌ رێككه‌وتنه‌كان سه‌باره‌ت به‌ شارى ئیدلبه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوورى رۆژئاواى سووریا و نزیك به‌ سنوورى توركیا. به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێكیش كه‌ له‌نێوان توركیا و رووسیا و ئێران كراوه‌، له‌ ساڵى 2016 وه‌ زیاتر له‌ 10 بنكه‌ى سه‌ربازى توركى  له‌ ئیدلب جێگیركراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین