توركيا كوژرانى دوو سەربازى وڵاتەكەى لە سووريا راگەياند تورکیە

نوچەنێت:

وەزارەتى بەرگرى توركيا لە دوايين ئاماريدا، كوژرانى دوو سەرباز و برينداربوونى سێى ترى وڵاتەكەى لە سووريا راگەياند.

ئەمڕۆ شەممە (11)ى ئەيلوولى (2021) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، وەزارەتى بەرگرى توركيا لە راگەياندراوێكدا، ئامارى  كوژراو بريندارانى سوپاى وڵاتەكەى لە سووريا بڵاوكردەوە، بەگوێرەى دواين ئامار، كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، دوو سەربازى توركيا كوژراون، سێ تريش بريندرابوونە.

هۆكارى كوژرانى ئەو سەربازانەش وەك لە راگەيێندراوەکەدا هاتووە، ئەو سەربازانە لە چوارچێوەى ئۆپراسيۆنێك كەوتينە بەر هێرشى هێزەكانى بەرانبەر، بەڵام ئاماژە بەوە نەكراوە، لە رووبەڕووبوونەوەى چ هێزێك كوژراون.

سەبارەت بە شوێنى كوژرانى ئەو سەربازانەش لە راگەياندراوە هاتووە، "لەكاتى ئۆپراسيۆنێك بووە، بۆ سەر ناوچەى ئيديليبى رۆژئاواى سووريا".

لە مانگى ئابى (2016) سوپاى توركيا لە چوارچێوەى ئۆپراسيۆنى قەڵغانى فوڕاتى دەستپێكردووە، زياتر لە (٢٠) هەزار كيلۆمەترى لە رۆژئاواى كوردستان داگيركردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین