ره‌زا كه‌عبى : هیچ چالاكییه‌كمان له‌و ناوچانه نییه كه ئێران بۆردومانى كردوون
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نۆى ئه‌یلوول ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنوورى سیده‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئێرانه‌وه تۆپباران كران. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه هیچ زیانێك له بۆردومانه‌كه نه‌بووه. ره‌زا كه‌عبى جێگرى سكرتێرى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له‌وه ده‌كات هیچ چالاكییه‌كى حزبه‌كانى رۆهه‌ڵات له‌و ناوچانه نییه.
ره‌زا كه‌عبى گوتى، "ئه‌مه‌ى ئه‌مڕۆ بۆ كه‌ڵه‌گایى و بیانوسازى بوو، بۆ دروستكردنى ناسه‌قامگیریى بوو، ئامانجى ئه‌وه‌یه له‌ناو خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵات بڵێ من وازیان لێ ناهێنم، ئه‌گینا حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتیش له‌و ناوچه‌یه نیین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان بڕواى وایه هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه ئێران ده‌یه‌وێ خۆى له كێشه‌كانى ناوخۆ بدزێته‌وه و ده‌ڵێ، "راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌مین جار و دوایین جاریش نابێت كه كۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌ڕه‌شه بكات، له حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات و حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان. كۆمارى ئیسلامى ئه‌مه‌ى كردووه‌ته پیشه‌ى خۆى كه بۆ داپۆشینى قه‌یرانه یه‌ك له دواییه‌كه‌كانى ناوخۆى خۆى، بۆ داپۆشینى كڵۆڵى خۆى، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كات و روو له سنووره‌كان و ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كان ده‌كات، هێرش بۆ ئه‌م و ئه‌و ده‌كات. ئامانجیشى ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى وه‌رسهاتوو له كۆمارى ئیسلامى سه‌رنجیان له ناوخۆ نه‌بێت. ئێمه پێمانوایه بارودۆخى كۆمارى ئیسلامى به شێوه‌یه‌ك نییه ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شه بكات".
ره‌زا كه‌عبى ستایشى هه‌ڵوێسته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات و ده‌ڵێ، "حكومه‌تى هه‌رێم بێده‌نگ نییه، حكومه‌تى هه‌رێم له‌به‌رده‌م گوشارێكى زۆره كه له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامییه‌وه ده‌كرێت. ئێمه‌یش بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رچاو ده‌گرین و پێزانینمان بۆى هه‌یه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین چ جاڕسكردنێكى بۆ نه‌كه‌ین. بۆیه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم ته‌نسیقمان هه‌یه بۆئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌ك گوشاره‌كانى كۆمارى ئیسلامى به‌رپه‌رچ بده‌ینه‌وه".
له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو جار به‌رپرسانى سوپاى پاسداران هه‌ڕه‌شه‌یان له حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كردووه و گوایه ده‌یانه‌وێ له هه‌رێم هێرش بكه‌نه سه‌ریان، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له‌م چه‌ند رۆژه‌دا هیچ هاوئاهه‌نگییه‌ك له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات هه‌بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گوشاره‌كان، ره‌زا كه‌عبى گوتى، "له‌م دوو سێ رۆژه‌دا نه‌بووه، به‌ڵام پێشتر په‌یوه‌ندى و دانیشتمان هه‌بووه و ئێمه به ئه‌وانمان گوتووه نابینه كێشه بۆیان. نابێت ئه‌وان به‌هۆى ئێمه باجێكى زۆرى بده‌ن. بۆیه له‌م باره‌یه‌وه ته‌نسیق و لێكتێگه‌یشتنى باش هه‌یه".
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو محه‌مه‌د پاكپوور به‌رپرسى هێزى وشكانى سوپاى پاسدارانى ئێران له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانى كرد و داواى له حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم كرد ئه‌و هێزانه ده‌ربكه‌ن. دوو رۆژ دواتر به‌رپرسی باره‌گاى حه‌مزه له سوپاى پاسداران جارێكى تر هه‌ڕه‌شه‌ى له حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment