له‌ رۆژى هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ناكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رۆكى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق راگه‌یاند له‌ رۆژى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوى هاتوچۆ له‌ شاره‌كانى عێراق ناسه‌پێنرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌وتى ئه‌یلوول لیوا سه‌عد مه‌عن سه‌رۆكى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق “واع” داوه‌ و دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژى هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوى هاتوچۆ ناكرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى عێراق دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بواره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كراوه‌ ده‌بێت، تا كاندید و ده‌نگده‌ر بتوانن به‌ ویستى خۆیان هاتوچۆ بكه‌ن. باس له‌وه‌یش ده‌كات هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان له‌ڕووى پلانه‌ هه‌واڵگری و مه‌یدانییه‌كان ته‌واو بووه‌.
چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌نگۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ رۆژى هه‌ڵبژاردن له‌ راگه‌یاندنه‌كانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. عێراق لیژنه‌یه‌كى باڵاى ئه‌منى بۆ سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردن پێكهێناوه‌ و له‌لایه‌ن فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
بڕیاره‌ له‌ 10ى مانگى داهاتوو "تشرینى یه‌كه‌م" هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین