تارمییە؛ لە نێوان حەشدى شەعبى و داعش دا
هەڵگورد مەسعود: تایبەت بە نوچەنێت
پێشەکى:
داعش لە دواى (2017) و تێکشانى لەڕووى سەربازییەوە لە عێراق، دووبارە لە بەشێک لە ناوچەکانى عێراق دەستى بە چالاکییەکانى کردۆتەوە، بەتایبەت لە زۆنى سوننەنیشینەکان. دروستبوونى هێز و گرووپى چەکدار لە عێراق بەناوى حەشدى شەعبى لە دواى فتواکەى گەورە مەرجەعى شیعەکان (ئەتوڵڵا عەلى سیستانى) لە سەرەتاى مانگى شەشى (2014)، پاشان بەشداریکردنیان لە شەڕى ڕووبەڕووبوونەوەى داعش لە پارێزگاکانى زۆرینە سوننە و جێگرکردنى چەکدارەکانیان لەو ناوچانە، بوونى ئەمجۆرە هێزە چەکدارانە ڕۆژ لە دواى ڕۆژ یارمەتیدەرە بۆ پرسى سەرهەڵدانەنەوەى توندوتیژى و جیاکارى مەزهەبى سوننى – شیعى لە عێراق، ئەوەش بە هۆى ئەنجامدانى چەندین پێشلێکاریی لەسەر دەستى ئەو گرووپانە.
داعش بەردەوام لە ناوچە سوننییەکان گرووپەکانى حەشدى شەعبى بە ئامانج دەگرێت، کە زۆرجار کاردانەوەى توندیى سەربازیى و سیاسى حەشدى شەعبى بەرامبەر دانیشتوانى ناوچە سوننەنیشینەکان لێدەکەوێتەوە، ئەمەیش وەک ناوچەیەکى گەرمى ململانێی مەزهەبى دەیهێڵێـەوە. لە نوێترین پێشهاتدا، کە وێنەیەکى نزیک ترمان پێدەدات دەربارەى ستراتیژیەتى حەشدى شەعبى لەو ناوچانەى کە زۆرینە سوننین، بریتییە لە شارۆچکەى تارمییە، کە نزیکە لە کێشەیەکى ئەمنییەوە بگۆڕێت بۆ کێشەیەکى مەزهەبى و سیاسى.
داعش و حەشدى شەعبى فتنەى نووستوو بە ئاگا دێنن؟!
تارمییە، چارۆچکەیەکە بەدوورى (50) کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری بەغدا و لە نێو چوارگۆشەی ئەو پارێزگایانەیە، کە بە پشتێنەى بەغدا ناودەبردرێن، لەڕووى ئیدارییەوە سەر بە پارێزگاى بەغدایە، هەروەها هەر چوار پارێزگاى بەغدا و سەلاحەدین، دیالە و ئەنبار بەیەکەوە دەبەستێتەوە، پردی پەیوەندیی سێ پارێزگای سوننەنشینە لەگەڵ بەغدا، تارمییە دوای ئازاکردنى لە (2003) کەوتە ژێر حوکمی شیعە[1]، لەو کاتەوە هیچ ڕۆژێکى بەڕێنەکردووە بەبێ شەڕ و تەقینەوە، ئەمەیش نغرۆى توندوتیژى کردووە، بەتایبەت لە سێ مانگى ڕابردوو. تارمييە کە بە يەكێك لە گرنگترين ناوچە ستراتييژييەكان دادەندرێت، ئەوەش وايكردووە لە لايەن گرووپە تيرۆرستى و ميليشياكان و هەندێ لايەنى سیاسى بە ئامانج بگيرێت[2].
رووداوەکانى تارمییە وایکردووە چەندین لیواى سەربازیى و گرووپى حەشدى شەعبى لەو شارە بڵاوەپێبکرێ، کە تا ئێستا چەندین سەرکردەى باڵاى سیاسى؛ سەربازیى و هاووڵاتییان لەو شارە بەدەستى گرووپە توندڕەوەکان و داعش کوژراون[3]، بەڵام لە ڕۆژى شەممەى (21)ى ئاب دا، دواى هێرشێکى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش بۆ سەر بارەگاى لیواى (12)ى گرووپى نوجەبا (یەکێک لە نزیکترین گرووپەکانى نزیک ئێران) سەر بە حەشدى شەعبى[4]، کە تێیدا چوار چەکدارى ئەو گرووپە کوژرا و (12)ى تریشى بریندار بوون[5]، جگە لەوەى لە ماوەی رابردووشدا تارمییە بەردەوام ناوچەییەکی گەرمی پێکدادانی چەکدارانی داعش و حەشدی شەعبی بووە[6].
خەڵکى عێراق، ڕۆژانە هەواڵى هێرشکردن بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانى لەلایەن ڕێکخراوى تیرۆریستى داعشەوە بەرگوێ دەکەوێ، بەڵام ئەمجارە جیاواز لەڕابردوو چالاکى دانانى بۆمبم و هێرشەکردنى داعش لەو شارە بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانى عێراق و گرووپەکانى حەشدى شەعبى، ئەو شارەى کردۆتە سەربازگەیەکى تەواو، کە ماوە (20) ڕۆژە هێزەکانى سوپاى عێراق، پۆلیسى فیدراڵى، حەشدى شەعبى ئۆپراسیۆنێکى فراوانى دەستگیرکردن و ڕاوەدونانى ئەو کەسانەى گومانى نزیکى یان هاسۆزن بۆ داعش و یارمەتیدەرن بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکان داعش لەو شارە، بەڵام خەریکە کێشەى ئەمنى تارمییە دەبێتە کێشەیەکى سیاسى و مەزهەبى و بە ئاگاهاتنى فتنەیەکى نووستوو بۆ حکوومەتەکەى کازمى، هەمووو ئەوانە کازمى ناچارکرد سەردانى تارمییە بکات، بەرهەم ساڵح بەیاننامە بڵاوبکاتەوە، دەستەى زانایانى موسڵمان بەیاننامەى ڕاگەیێندراو دژى حەشدى شەعبى دەربکات.
لە ڕۆژى (17)ى کانوونى یەکەمى (2017)، حەیدەر عەبادى، سەرۆک وەزیرانى پێشووى عیراق، نەمانى دەسەڵاتى ڕێکخراوى داعشى لە عێراق بە خەڵک ڕاگەیاند[7]، بەڵام لە سەرەتاى ئەمساڵەوە داعش لە بەشێکى پارێزگا و شارۆچەکانى عێراق دووبارە بە کردەوە دەستى بە چالاکییەکانى کردۆتەوە، تارمییە یەکێک لەو شارۆچکانەیە کە زۆرینەى سوننەنیشینە، لەوێ هێرشکردن بۆ سەر هێزە سەربازییەکان لە (2003)وەڕا لە دواى ئازادکردنى عێراق لەلایەن ئەمەریکاوە، تاوەکو ئەمڕۆ مێژووییەکى درێژى هەیە، بە شێوەیەک تارمییە لەلایەن شیعەکان و حەشدى شەعبیەوە بە مەترسیدارترین شوێنى دەبینین لە عێراق، بەمجۆرە ئەم شارۆچکەیە زیاتر لە (15) ساڵە ئارامى بەخۆیەوە نەبینیووە[8].
حکوومەتێک بە شارۆچکەیەکەوە سەرقاڵە
لە دواى هێرشەکانى داعش بۆ سەر هێزە عێراقییەکان و گرووپەکانى سەر بەحەشدى شەعبى، حکوومەتى عێراق بەسەرپەرشتى مستەفا کازمى، سەرۆکى گشتیى هێزە چەکدارەکان، دەستکرا بە ئۆپراسیۆنى گەڕان بە دواى شانە نووستەکانى داعش کرد لە تارمییە، گرووپەکانى نوجەبا و عەسائیبی ئەهلى حەق بەشدارن لەم ئۆپراسیۆنە، ئەمەیش شەرعیەتى ئەوەیان پێدەدات هەر هاووڵاتییەکى تارمییەى سوننەنیشین جێگەى گومانى ئەوان بێت دەستگیرى بکەن.
هەڵسوکەوتەکانى حەشدى شەعبى کاردانەوەى توندى دەستەی زانایانی موسڵمان لە عێراق لێکەوتەوە و سەرکۆنەى هەڵمەتی سەربازیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کرد لە تارمییە، هەروەک لە (21) ئابى مانگى ڕابردوو، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "میلیشیا تیرۆریستییەکان سوورن لەسەر بەئامانجکردنی تارمییە، هەروەها پێشێلکاریى مافەکانی مرۆڤ زۆر بووە و رێکاری ئەمنی و ناڕەوا گیراونەتەبەر، کە هاوکاتن لەگەڵ هەڵمەتەکانی بە هەڕەمەکیی هەڵکوتانەسەر هاووڵاتییانى بێتاوان، لەپاڵ تەقاندنەوەی چەندین خانوو. لە پێشهاتێکی ترسناک دا میلیشیاکانى حەشدى شەعبى بە ئاشکرا خەڵکیان لە سێدارەداوە، تەنانەت ئەوان داوا دەکەن چەندین ناوچەی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەی تارمییە تەخت بکرێن، وەک ئەوەی لە شارەدێی جورف ئەلسەخر لە باشووری بەغدا کرا[9].
ئاڵۆزییەکانى تارمییە، سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانى عێراقیشى هێنایە سەرهێڵ. بەکەمى سەرۆک کۆمارى عێراق بەرهەم ساڵح لەسەر هێرشە ناوبەناوەکانى داعش ڕاگەیێندراو بڵاودەکاتەوە، بەڵام بڵاوکردنەوەى ڕاگەیێندراوە لەلایەن سەرۆک کۆمارى عێراقەوە لە (21)ى ئابى (2021) لەسەر کوژرانى چوار چەکدارى گرووپى نوجەبا بەدەستى داعش، ئاماژەیە بۆ ئەگەرى تەقینەوەیەکى سیاسى و مەزهەبى لە تارمییە، کە تێیدا لە تویتێکدا دەڵێت: "ڕووداوەکەی تارمییە ڕووداوێکی تیرۆرستییە کەبەهۆیەوە ژمارەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی شەهیدبوون، هێرشەکە پێویستی بەردەوامی هەوڵە ئەمنییەکان و پشتیوانیکردنی دەزگا ئەمنییەکان دوپاتدەکاتەوە لەگەڵ بەکەم سەیرنەکردنی مەترسی گرووپەکانی تیرۆر[10]."
لەبەرامبەردا سوننەکانى عێراق، لە پێشەوەى هەموویان ئەمندارى دەستەى زانایانى موسڵمان – عێراق لە ڕۆژى یەکشەممەى (22)ى ئاب، یەک ڕۆژ لە دواى تویتەکەکەى بەرهەم ساڵح، دژى حەشدى شەعبى دەستەى زانایانى موسڵمان لە عێراق ڕاگەیاند، میلیشیاکانى حەشدى شەعبى هێرشەکانى داعش دەکاتە بیانوویەک بۆ دەستپێکردنى هەڵمەتی ڕەشبگیریى سەربازیی، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیشى لە چوارچێوەی سیاسەتی تایفەگەریی دژی ناوچە سوننەنیشنەکان و تارمییە ناوبرد، هەروەها هۆشدارى دەدەن لە ڕوودانى کارەساتێکى مرۆیى لە تارمییە لەسەر دەستی ئەو میلیشیایانەی کە ناوی حەشدی شەعبییان لێنراوە. بە بۆچوونى ئەمیندارى زانایانى موسڵمان، ئەو رووداوە ئەمنییانەی ئەم دواییە لە تارمییە دروستکراون و میلیشیا تیرۆریستە تایفەگەرەکان بە تەواوەتی شارۆچکەی تارمییەیان کۆنترۆڵکردووە لە رووی سیاسی و کارگێڕی و ئابوورییەوە[11].
سیاسییە سوننەکان باس لەوە دەکەن یەکێک لە ئامانجەکانى حەشدى شەعبى وەدەرنانى خەڵکى تارمییە تاوەکو دەست بەسەر زەوییەکانیان دابگرن یاخود ناچار بە فرۆشتنیان بکەن، ئەمەیش بە بیانووى وەدەرنانى داعش شانەى نووستوو لەو شارۆچکەیە بەردەوام ئۆپراسیۆنى سەربازیى ئەنجام دەدەن. له دوای (2003)وە، تارمییه یەکێکە لەو ناوچانەى چەندینجار ڕووبەڕووى تووندوتیژی تائیفی بۆتەوە، بەوپێیەى خاوهن مۆركێكی عهشائیری موحافیزكارن[12].
پاش زیادبوونى گرژییەکانى تارمییە و ڕاگەیێندراوەکەى دەستەى زانایانى موسڵمان و سەرۆک کۆمارى عێراق، لە (23)ى ئاب، هەریەکە لە مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق و قاسم ئهعرهجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق[13]، فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى گەیشتنە تارمییە، کازمى سەردانى بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسەرکردەوە، دواتر لەگەڵ هەموو فەرماندە ئەمنییەکان کۆبووەوە، دواتر لەگەڵ سەرۆک هۆزەکانى تارمییە کۆبووەوە. لەوەتەی مستەفا کازمی بووەتە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، دوو جار سەردانی تارمییەی کردووە و بەڵێنی بە خەڵکەکەی داوە دۆخی ئەمنیان باش بکات، بەڵام ھێشتا بێ ئەنجامە، بەهۆى ئامادەیی دەیان گرووپی جیاواز لە تارمییە ھۆکاری بەردەوامیی پێشێلکارییە ئەمنییەکانە[14].
سوننەکان هۆشدارى دەدەن لەو ڕەشبگیرى و ڕفاندن و تیرۆرکردنەى تارمییە دەستیپێکردەوە، بەتایبەت لەلایەن گرووپى نوجەبا و عەسائیبى ئەهل حەق بە سەرکردایەتیى قەیس خەزعەلى[15]. لەبەرامبەردا هەندێ لە سەرکردەکانى حەشدى شەعبى ترسیان لە دووبارە هەڵگیرسانى شەڕى تائیفى و سوننە و شیعە هەیە. لە ئاڵۆزییەکانى تارمییە فالح فهیاز، سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی لە (22-8-2021)دا هەرزوو سەردانى تارمییەى کرد، دوای بڵاوبوونەوەى هەواڵى ڕهشبگیری لهو ناوچهیه، کە ئەم کێشەیەش لە دواى هێرشەکەى داعشەوە دێت بۆ سەر چەکدارانى حەشدى شەعبى، کە تەنها یەک ڕۆژ دواى ئەو هێرشە، چونکە لەلایەن گرووپى عەسائیبى ئەهل حەق و نوجەبا "بە دەیان هاووڵاتى سوونە لە "تهل تاسه و سائیر" دەستگیراون و بەشێکیشیان ڕفێندراون و چارەنوووسیان دیار نییە[16].
ڕەشبیگیرى حەشدى شەعبى و کارە تیرۆریستییەکانى داعش
حکوومەتى عێراق زیاتر لە بیست ڕۆژە ئۆپراسیۆنێکى چڕى سەربازى لە تارمییە دەستپێکردووە، ئەگەرچى جوگرافیاى ئەو شارۆچکەیە بەهۆى زۆرى بێستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانى سەختە، بەڵام کازمى تەنها چارەسەر لە ئۆپراسیۆنى سەربازیى دەبینێتەوە، خۆشى ڕاستەوخۆ سەرپەرشتى ئەو ئۆپراسیۆنە دەکات. لەگەڵ ئەوەى چەندین هێز ڕەوانەى ئەو شارۆچکەیە کراوە، هاوکات گروپهكانی سهرایا سهلام و نوجهبا و عهسائیبی ئههلی حهق، بهشهو هێزى زیاتریان ناردە تارمییە و بهشداریەکى فروانیان لهو ئۆپراسیۆنهدا ههبووە، هاوکات فالح فهیاز، داوای بهردهوامی ئهو ئۆپرسیۆنانهی كردووە، پێیوایه، كاریگهری دهبێت له پاراستنی ئاسایشی بهغدا و ناوچهكانی دهورووبهری، هەروەک لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرایکردووە، رۆڵهكانی حهشدی شهعبی لهو ئۆپراسیۆنه رۆڵی بهرچاویان بینیووە. چارەسەرى سەربازى. چاودێرانى سیاسى پێیانوایە لە دواى (2003)و، سیاسەتێکى چەوت بە بەرچاوى حکوومەتە یەک لە دوا یەکەکانى عێراق، لەلایەن گرووپە توندڕەوە تائیفییەکان گیراوەتەبەر بەرامبەر ئەو شارانەى زۆرینە سوننەن، ئەمەیش جیاکارى مەزهەبى و توندوتیژى پێچەوانەى لێدەکەوێتەوە[17].
بەپێى ڕاپۆرتێکى ماڵپەڕى ئەلعەرەبیە، لەسەر زارى شێخ فهلاح مهشههدانی بڵاویکردەوە، لەکاتى دەسپتێکردنى ئۆپراسیۆنى سەربازییەکە، تارمییە لەلایەن گرووپەکانى سەر بەحەشدى بهدرێژایی شهو به ههڕهمهكی بۆردوومان كراوه، قهدهغهی هاتووچۆش ڕاگەیێندراو، وەک ئەو دەڵێت: میلیشیاکان ژەهرى دووبەرەکى و تائیفى لەو ناوچەیە بڵاودەکەنەوە[18].
سووننەکان پێیانوایە، جووڵە سەربازییەکانى حەشدى شەعبى و لێدوانە ئاگرینى سەرکردەکانیان بەرامبەر پارێزگا سوننە نیشینەکان، هەوڵێکە بۆ گۆڕینى ديمۆگرافا و سروشتى دانيشتووانى ناوچە سوننەنیشینەکان بۆ ناوچەيەكى سەربازى، کە سەرەتاى پرۆسەکە بە ئاوارەكردنى دانيشتوان لە ماڵەکانیان دەستپێدەکات، هەروەها ئەو چالاكییانەى گرووپە تیرۆریستییەکان دژى حەشدى ئەنجامى دەدەن، میلیشیاکان وەک بیانوویەک بەکاریدەهێنن بە ئامانج گرتنى تارمييە و سەرجەم ناوچە سوننەنیشینەکان. تارمییە؛ دراوسێى کازمییەیە، لەکاتى بۆنە ئاینییەکانى شیعە لە عێراق، بە پاساوى زیارەتکارانى شیعە گەمارۆى توندى دەخرێتەسەر، هەروەها بەشێک لەو پارێزگایانەى زۆرینە سوننەن، کەوتوونەتە ناوچەیەکى ستراتیژیى خاوەنى سەرچاوەى داهاتى زۆرن، ڕەنگە ئەمەیش زیاتر هانى گرووپەکانى میلیشیا بدات بۆ كۆنترۆڵى سەرچاوەی دارایى ئەو پارێزگایانە سوود بە کارهێنانى هەژموونى خۆیان و جێگرکردنى چەکدارەکانیان لە پارێزگا سوننییەکان ببینن[19].
کۆبەند:
لەگەڵ ئەوەى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق هەوڵدەدات رێگرى بکات لە دروستبوونى هەر گرژى و ئاڵۆزییەک لە نێوان سوننەکان و گرووپەکانى سەر بەحەشدى شەعبى، بەڵام رووداوەکانى تارمییە، دەکرێ رووداوەکانى وەک سەرەتاى چەکەرەکردنى ململانێی نێوان شیعە (بەیاریکراوى حەشدى شەعبى) و سوننە سەیر بکرێ، لە ئەگەر دروستبوونى هەر کێشەیەکى سیاسى و سەربازی، دووبارە شەڕى مەزهەبى دەستپێدەکاتەوە.
هەردوو سەرۆکایەتییەکە، سەرۆک سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانى عێراق، بەتایبەت مستەفا کازمى، هەڵوێستى یەکلایی کەرەوەى روونى نییە بەرامبەر ئەو پێشێلکاریى و هەڕەشە سەربازییەکانى حەشدى شەعبى لە پارێزگا زۆرینە سوننییەکان، تەنها چەند جارێک بڕیارى پێکهێنانى لیژنەى لێکۆڵینەوەى داوە، لێ لە ئاڵۆزییەکانى تارمییە تەنها داواى دان بەخۆداگرتنى لە چەکدارانى حەشدى و سەرۆک هۆزەکانى تارمییە کرد، ئەمەیش ڕەگى ململانێی هۆزەکان بەرامبەر چەکدارنى حەشدى شەعبى، دروستتر بڵێین سوننە و شیعە ئەستوورتر دەکات.
خەریکە کۆدەنگەیەک دروست ببێت لەناو سەرکردە و سەرۆک هۆزەکانى ئەو پارێزگایانەى زۆرینە سوننەن، لە بارەى بیرۆکەى دروستکردنى حەشدى سوننى، کە پێیانوایە لە دوو کێشەى گەورە ڕزگاریان دەکات، یەکەمیان، خۆیان دەتونن ئاسایشى خۆیان بپارێزن، دووەم: چیتر حەشدى شەعبى ناتوانێ بە بیانووى ڕووبەڕووبوونەوەى داعش بنکە و بارەگاى سەربازیى لە ناوچە سوننییەکان دابمەزرێنێت.
[1] زیادبوونی جموجۆڵی داعش لە عێراق ترس و نیگەرانیی دروستکردووە: ماڵپەڕى رووداو، https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/220820217
[2] مقتل ضباط وجنود بهجوم في الطارمية شمالي بغداد: ماڵپەڕى حوڕە، https://www.alhurra.com/iraq/2021/05/01/%D9%85%D9%82%D8%AA%D9%84-%D8%B6%D8%A8%D8%A7%D8%B7-%D9%88%D8%AC%D9%86%D9%88%D8%AF-%D8%A8%D9%87%D8%AC%D9%88%D9%85-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%B7%D8%A7%D8%B1%D9%85%D9%8A%D8%A9-%D8%B4%D9%85%D8%A7%D9%84%D9%8A-%D8%A8%D8%BA%D8%AF%D8%A7%D8%AF
[3] مقتل ضباط وجنود بهجوم في الطارمية شمالي بغداد: سەرچاوەى پێشوو
[4] قتلى وجرحى من "النجباء" بهجوم لداعش شمالي بغداد: ماڵەپەڕى حورە، https://www.alhurra.com/iraq/2021/08/21/%D9%82%D8%AA%D9%84%D9%89-%D9%88%D8%AC%D8%B1%D8%AD%D9%89-%D8%A7%D9%84%D9%86%D8%AC%D8%A8%D8%A7%D8%A1-%D8%A8%D9%87%D8%AC%D9%88%D9%85-%D9%84%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4-%D8%B4%D9%85%D8%A7%D9%84%D9%8A-%D8%A8%D8%BA%D8%AF%D8%A7%D8%AF
[5] انفجار الطارمية.. ارتفاع حصيلة الضحايا والجرحى إلى 12: ماڵپەڕى شفق نیوز، https://shafaq.com/ar/%D8%A3%D9%85%D9%80%D9%86/%D8%A7%D9%86%D9%81%D8%AC%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%B7%D8%A7%D8%B1%D9%85%D9%8A%D8%A9-%D9%8A%D9%88%D9%82%D8%B9-10-%D8%B6%D8%AD%D8%A7%D9%8A%D8%A7-%D9%88%D8%AC%D8%B1%D8%AD%D9%89-%D9%85%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%B4%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%B4%D8%B9%D8%A8%D9%8A
[6] لە بەغدا 4 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران: ماڵپەڕى کوردستان 24، https://www.kurdistan24.net/ckb/story/209256-%D9%84%DB%95-%D8%A8%DB%95%D8%BA%D8%AF%D8%A7-4-%DA%86%DB%95%DA%A9%D8%AF%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D8%AD%DB%95%D8%B4%D8%AF%DB%8C-%D8%B4%DB%95%D8%B9%D8%A8%DB%8C-%DA%A9%D9%88%DA%98%D8%B1%D8%A7%D9%86
[7] لە بەغدا هێرشکرایەسەر هێزێکى حەشدى شەعبى: ماڵپەڕى خەندان، https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=135847&babet=2&relat=1024
[8] الطارمية تفجر الوضع الأمني مع اقتراب موعد قمة بغداد: ماڵپەڕى شەرقول ئەوسەت، https://aawsat.com/home/article/3145166/%C2%AB%D8%A7%D9%84%D8%B7%D8%A7%D8%B1%D9%85%D9%8A%D8%A9%C2%BB-%D8%AA%D9%81%D8%AC%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%88%D8%B6%D8%B9-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D9%86%D9%8A-%D9%85%D8%B9-%D8%A7%D9%82%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D8%A8-%D9%85%D9%88%D8%B9%D8%AF-%C2%AB%D9%82%D9%85%D8%A9-%D8%A8%D8%BA%D8%AF%D8%A7%D8%AF%C2%BB
[9] دەستەی زانایانی موسڵمان لە عێراق: هەڵمەتی حەشدی شەعبی دژی تارمییە سەرکۆنە دەکەین: ماڵپەڕى رووداو، https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/22082021
[10] سەرۆک بەرهەم لەبارەی روداوەکەی تارمییە: هەوڵەکان بۆ بنبڕکردنی تیرۆر بەردەوام دەبن: ماڵپەڕى (خەندان)، https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=135872&babet=2&relat=1024
[11] دەستەی زانایانی موسڵمان لە عێراق: هەڵمەتی حەشدی شەعبی دژی تارمییە سەرکۆنە دەکەین: سەرچاوەى پێشوو.
[12] الطارمية على صفيح ساخن.. الجيش العراقي يتوعد وداعش يحاول "فك الضغط": ماڵپەڕى ئەلحوڕە، https://www.alhurra.com/iraq/2021/05/02/%D8%A7%D9%84%D8%B7%D8%A7%D8%B1%D9%85%D9%8A%D8%A9-%D8%B5%D9%81%D9%8A%D8%AD-%D8%B3%D8%A7%D8%AE%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%8A%D8%B4-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A-%D9%8A%D8%AA%D9%88%D8%B9%D8%AF-%D9%88%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4-%D9%8A%D8%AD%D8%A7%D9%88%D9%84-%D9%81%D9%83-%D8%A7%D9%84%D8%B6%D8%BA%D8%B7
[13] القائد العام للقوات المسلحة السيد مصطفى الكاظمي يزور قضاء الطارمية: ماڵپەڕى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێرا، https://www.pmo.iq/press2020/20-7-202002.htm
[14] کازمی لە شارۆچکەی تارمییە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان کۆدەبێتەوە: ماڵپەڕى رووداو، https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/230820212
[15] هيئة علماء المسلمين تهاجم عصائب أهل الحق: ماڵپەڕى شەرقول ئەوسەت، https://aawsat.com/home/article/3145161/%C2%AB%D9%87%D9%8A%D8%A6%D8%A9-%D8%B9%D9%84%D9%85%D8%A7%D8%A1-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B3%D9%84%D9%85%D9%8A%D9%86%C2%BB-%D8%AA%D9%87%D8%A7%D8%AC%D9%85-%C2%AB%D8%B9%D8%B5%D8%A7%D8%A6%D8%A8-%D8%A3%D9%87%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%AD%D9%82%C2%BB.
[16] فالح الفياض يصل الى الطارمية لتهدئة الاوضاع: ماڵپەڕى ئێن ئاڕتى عەرەبى، https://www.nrttv.com/AR/detail3/1701
[17] ماذا وراء العمليات العسكرية العراقيية في الطارمية؟: ماڵپەڕى سبوتنیک، https://arabic.sputniknews.com/arab_world/202108241049928174-%D9%85%D8%A7%D8%B0%D8%A7-%D9%88%D8%B1%D8%A7%D8%A1-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%85%D9%84%D9%8A%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B3%D9%83%D8%B1%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%B7%D8%A7%D8%B1%D9%85%D9%8A%D8%A9%D8%9F/?fbclid=IwAR1QlhRQ64QsnyoM5w53SMMs3Kfxxb2lDWupbj0dx_qpyk7EexTH5IjsLKE
[18] العراق: تعزيزات للجيش و"الحشد" شمالي بغداد ومخاوف من عودة الاعتقالات العشوائية: ماڵپەڕى ئەلعەرەبیە، https://www.alaraby.co.uk/politics/%D8%AA%D8%B9%D8%B2%D9%8A%D8%B2%D8%A7%D8%AA-%D9%84%D9%84%D8%AC%D9%8A%D8%B4-%D9%88%22%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%B4%D8%AF%22-%D8%B4%D9%85%D8%A7%D9%84%D9%8A-%D8%A8%D8%BA%D8%AF%D8%A7%D8%AF-%D9%88%D9%85%D8%AE%D8%A7%D9%88%D9%81-%D9%85%D9%86-%D8%B9%D9%88%D8%AF%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%B9%D8%AA%D9%82%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AA
[19] ماذا وراء العمليات العسكرية العراقيية في الطارمية؟: سەرچاوەى پێشوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment