د. مه‌حمود عوسمان: نێچیرڤان بارزانى به‌ لێبورده‌یى و خۆشه‌ویستى خه‌ڵك ناسراوه‌ کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

د.مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوى كورد له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له‌وه‌ ده‌كات كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كى لێبورده‌یه‌ و ئه‌وه‌ى خراپه‌ نه‌یارانى كوردن، سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ڵێ، "له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆى هه‌رێم به‌ لێبورده‌یى و خۆشه‌ویستى خه‌ڵك ناسراوه‌".

ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ له‌ میدیاكانى عه‌ره‌بى و جیهانى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بابه‌ت و نووسین بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌، رۆژنامه‌ى وه‌فد و ئه‌هرامى میسڕى و ئه‌لمۆنیتۆرى ئه‌مریكى له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بابه‌تیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ وه‌فد نێچیرڤان بارزانى به‌ پیاوى لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان وه‌سف ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى سیاسه‌تمه‌دارانى ناوخۆ چۆن سه‌یرى گرنگى ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ ده‌كه‌ن، نوچه‌نێت په‌یوه‌ندى به‌ د. مه‌حمود عوسمان كرد و گوتى، " کورد هەمووی ئاشتیخوازە و لێبوردەیە، بێگومان ئەو کەسایەتییەی نێچیرڤان بارزانیش تەمسیلی میللەتی کوردە و راستە پیاوێكی لیبوردە و ئاشتیخوازە. بەڵام خراپی وڵاتی تورکیا و ئێران و عێراق وایکردووە کە هەڵسوکەوتی کورد بەم جۆرەبێت ئەگینا کورد ئاشتیخوازە. کاک نێچیرڤان بارزانیش یەکێکە لە کەسایەتیانەی کە هەم لەناو میللەتەکی هەم لە دەرەوەی هەرێم بە کەسێکی  پلە و رێز و لێبوردەیى و خۆشەویستی خەڵك ناسراوە".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین