سەرۆک مسعود بارزانى پێشوازیی لە جێگرى سەرۆکى پارتى جەهەپە کرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، لە سەحەلاددین ئەمڕۆ لەگەڵ جێگرى سەرۆکى پارتى کۆمارى گەلى تورکیا (جەهەپە) و شاندێکى باڵاى ئەو پارتە کۆبووە، کە تێیدا ڕاگەیاند، "باشترین ڕێگە بۆ ئەو ژیانە، برایەتی و ئاشتی و چارەسەركردنی گرفتەكان و بەلاوەنانی زمانی نكۆلیكردنی بەرانبەرە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (5)ى ئەیلوولى (2021)، سەۆک مەسعود بارزانى، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێكی باڵای پارتی كۆماری گەلی توركیا (جەهەپە) بە سەرۆكایەتیی ئۆگوز كان سالیجی جێگری پارتی كۆماریی گەلی توركیا كرد.

جێگرى سەرۆکى پارتى جەهەپە لە دیدارەکە، "جەختیشی لە بایەخ و كاریگەریی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكە و عێراقدا كردەوە و خوازیاری ئەوە بوو كە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا فراوانتر و قووڵتر ببن."

بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگانى بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانى باسى لەوەشکردووە، "كە قەدەری گەلانی ناوچەكە ئەوەیە كە لەگەڵ یەكتر بژیین، هەروەها هەموو لایەكمان پێویستیمان بەوە هەیە سوود لە ئەزموون و هەڵەكانی ڕابردوو و وەربگرین و خزمەتی ئاشتی و پێكەوەژیانی نێوان گەلان بكەین."

جێگەی ئاماژەپێکردنە لەو دیدارەدا فازل میرانی سکرتێر و زەعیم عەلی و جەعفەر ئیمینکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هوشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی ناوەندیی پەیوەندییە دەرەکییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین