سەرۆک بارزانى: پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوردن مێژوویى و نموونەییە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، ئەمڕۆ پێشوازى لە عەبدولمونعم ئەلعودات سەرۆكی پەرلەمانی شانشینی ئۆردن کرد، لە دیدارێکدا "سەرۆك بارزانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆنی بە مێژوویی و دۆستانە و نموونەیی وەسف كرد."

ئەمڕۆ یەکشەممە (5)ى ئەیلوولى (2021)، سەرۆک مەسعود بارزانى لە سەلاحەددین لەگەڵ عەبدولمونعم ئەلعودات سەرۆكی پەرلەمانی شانشینی ئۆردۆن و شاندێكی یاوەری کۆبووە، پێكهاتبوو لە دكتۆر مونتەسەر ئەلعقلە باڵیۆزی شانشینی ئۆردۆن لە عێراق و ژمارەیەك پەرلەمانتاری پەرلەمانی شانشینی ئۆردۆن.

بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، "سەرۆكی پەرلەمانی ئۆردۆن سڵاوی شا عەبدولڵای پاشای ئۆردۆنی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و پێزانینی خۆی و وڵاتەكەی بۆ خەبات و ماندووبوونی سەرۆك بارزانی" دەربڕى.

لە بارەى شەڕى تیرۆر و ڕۆڵى پێشمەرگە لە شەڕى داعش، سەرۆکى پەرلەمانى ئورند ڕایگەیاند، سوپاسى قوربانیدانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان لە شەڕی تیرۆر کرد جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیاری ئەوەیە كە سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و پەیوەندییەكانی هەردوولا لەسەر بنەمای دۆستایەتی و بەرژەوەندیی هاوبەش و سەقامگیریی عێراق بەرفراوانتر ببن.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانى، کە بارزانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆنی بە مێژوویی و دۆستانە و نموونەیی وەسف كرد. هەروەها "وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی شاعەبدولڵا لە بنیاتنانی سەقامگیری و پێشكەوتن و قووڵتركردنی دۆستایەتی نێوان هەردوولا، پێزانینی بۆ هەڵوێستی پاشای ئۆردۆن هەبوو لە پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین