نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە بنەماڵەى هونەرمەند عەبدوڵڵا خەیات دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا، بە بۆنى کۆچى دوایی هونەرمەندى بوارى شانۆ و دراما عەبدوڵڵاى خەیات، سەرەخۆشى لە بنەماڵەکەى کرد.

ئێوارەى ئەمڕۆى شەممە (4)ى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، " بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و دراما خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵای خەیات ـ م پێگەیشت."

جێگەى ئاماژەپێدانە، ئەمڕۆ هونەرمەندى ناسراوى شارى سلێمانى عەبدوڵڵا خەیات، بە هۆى نەخۆشى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا.

 

دەقى پەیامى سەرەخۆشى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و دراما خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵای خەیات ـ م پێگەیشت.

پرسه‌ و سەرەخۆشی له‌ بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی و له‌ هونەرمەندانی سلێمانی و کوردستان دەکەم و هاوخه‌میانم.

لە خوای مەزن داواکارم گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2021/9/4

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین