سه‌ركرده‌یه‌كى پێشووى ره‌وتى حیكمه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن كشایه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ڵاح عه‌رباوى سه‌ركرده‌ى پێشووى ره‌وتى حیكمه‌ و سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى وه‌عى ئه‌مڕۆ كشانه‌وه‌ى خۆى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق راگه‌یاند.

ماڵپه‌ڕى ناس نیوز ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31ى ئاب بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، سه‌لاح عه‌رباوى كه‌ پێشتر سه‌ركرده‌یه‌كى نزیك له‌ عه‌ممار حه‌كیم بوو له‌ ره‌وتى حیكمه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق كشاوه‌ته‌وه‌ و هیچ هۆكارێكیشى دیارى نه‌كردووه‌.

عه‌رباوى له‌ مانگى نیسانى 2020 له‌ ره‌وتى حیكمه‌ كشایه‌وه‌، به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى حزبێكدا ده‌سه‌ڵاتى سنووردار ده‌كرێت، بۆیه‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كى دانا به‌ ناوى "وه‌عى" دواتر ئه‌مڕۆ له‌ تویتێكدا ده‌ڵێ، "خودى خۆم له‌ كاندیدبوون بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كشێمه‌وه‌ و ته‌نیا ده‌نگ به‌ یه‌كێك له‌ كاندیده‌ گه‌نجه‌كان ده‌ده‌م، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ كاندیده‌كانى تر ده‌خوازم".

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چه‌ندان لایه‌نى سیاسى كشانه‌وه‌ى خۆیان راگه‌یاندووه‌، كه‌ دیارترینیان ره‌وتى سه‌در بوو، به‌ڵام هه‌ینى رابردوو پاشگه‌زبووه‌وه‌. چاودێرانى سیاسى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان بۆ پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن بایكوتكردن راده‌گه‌ینن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین