حکوومەتى هەرێم بیناى دایەنگەکان لە خاوەن پرۆژەکانى نیشتەجێبوون وەردەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى هەولێر بڕیارداوە سەرجەم  بیناى دایەنگەکان لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون وەربگرێتەوە، دەشڵێت، هەر خاوەن پڕۆژەیەک پابەند نەبێت بە بڕیارە ڕووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (30)ى ئابى (2021)، ئەمڕۆ دووشەممە، یوسف چاوشین بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ڕاگەیاند، سەرجەم بینایەی دایەنگەکان کە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێوون هەن وەردەگیرێنەوە.

بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ئاماژە بەوەشدەکات،  لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر کۆبووینەتەوە و بڕیارمانداوە لیژنەیەکی هاوبەش دروست بکەین و خاوەن پڕۆژەکان لە ڕادەستکرنەوەی بینای دایەنگەکان ئاگادار بکەینەوە.

یوسف چاوشین رونیشدەکاتەوە، ئەمساڵ بیناى دوو کۆمەڵگای نیشتەجێبوون وەرگیراونەتەوە و ئامانجیانە ئەو بینایانە بکەنە دایەنگەی حکومی یان بەکرێى بدەنەوە و کرێکەشیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بگەڕێننەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین