مسته‌فا كازمى : ماكرۆن دۆستێكى گرنگه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان
ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ به‌غدا پێشوازى له‌ ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا كرد و گوتى، "ماكرۆن بۆ عێراق دۆستێكى ئازیز و گرنگه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28 ى ئاب ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته‌ به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له‌ لووتكه‌ى به‌غدا بۆ وڵاتانى دراوسێ كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستپێبكات.

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گوتى، "سوپاس و پێزانینمان بۆ سه‌رۆك ماكرۆن هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ دوو جاره‌ له‌ ساڵێكدا سه‌ردانى عێراق بكات".  له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك ماكرۆنى به‌  دۆستێكى "ئازیز و گرنگ" وه‌سف كرد و گوتیشى،  "ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌نجامى ئه‌رێنى ده‌بێت".

هه‌ر له‌ كۆنگره‌كه‌، ماكرۆن ستایشى حكومه‌تى عێراقى كرد له‌وه‌ى هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵبژاردن بكات و گوتیشى، "ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى به‌سه‌ر داعش به‌ ده‌ست هاتووه‌، به‌ كۆششى هێزه‌ عێراقییه‌كان بووه‌، هێشتایش داعش بۆ عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه‌".

ماكرۆن له‌ لێدوانه‌كانى كۆنگره‌ى وڵاتانى دراوسێى عێراقیشى به‌ سه‌ركه‌وتنێك بۆ ئه‌م وڵاته‌ وه‌سف كرد. بڕیاره‌ ماكرۆن دوو رۆژ له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌ و دواى به‌غدا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین