وەزارەتى پەروەردە بۆ مامۆستایان: ڕۆژى (1)ى ئەیلوول لەسەرجەم قوتابخانەکان ڕۆژى دەستبەکاربوونە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتى هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە هەفتەى داهاتوو دەبێ سەرجەم مامۆستایان لە دامەزراوە پەروەردەییەکانى سەر بەوەزارەتى پەروەردە دەستبەکاربن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26)ى ئابى (2021)، بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم، کە واژۆى ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى لەسەرە، پێوستە سەرجەم مامۆستایانى قوتابخانە و پەیمانگاکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە، ڕۆژى چوارشەممە کە دەکاتە (1)ى ئەیلوول لە هەفتەى داهاتوو دەستبەکاربن.

هەروەک لە نووسراوەکەى وەزارەتى پەروەردە دا هاتووە، کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، "بڕیاردراوە رۆژی چوارشەممە (1ی ئەیلولی 2021) رۆژی دەستبەکاربونی مامۆستایان بێت لەسەرجەم قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین