لیوا روکن کارزان مەولود: چوار لیواى یەکەى (70و80) خرانە سەر وەزارەتى پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت:

بۆ یەکخستنەوەى سەرجەم هێزەکانى پێشمەرگە، وەزارەتى پێشمەرگە ڕایدەگەیێنێت هەردوو کارەکانى یەکەى پشتیوانى یەک و دوو بۆ خستنەسەر وەزارەتى پێشمەرگە (80%)ى تەواو بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (24)ى ئابى (2021)، لیوا روکن کارزان مەولود، بەڕێوەبەری پلاندانان و رێکخستنی میلاکات لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، تا ئێستا (14) لیوا ڕێکخراوەتەوە و چوار لیوای دیکەی یەکەکانی (70 و 80) بە فەرمی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانەکەیان هاتووە.

لە چوارچێوەى ڕێکخستنەوەى سەرجەم هێزەکانى پێشمەرگە و گواستنەوەى میلاکیان بۆ سەر وەزارەتى پێشمەرگە، لیوا روکن کارزان مولود روونیشکردەوە، پرۆسەى رێکخستنەوەى کاروباری ئەو ھێزانەی لە دەرەوەی پەیکەربەندی وەزارتی پێشمەرگەن بەردەوامە، بەڵام ھەوڵێکی جددی ھەیە لە لایەن ھێزە سیاسییەکان و فەرماندەی لیواکان و وەزارتی پێشمەرگە، کە ئەم ھێزانە پێویستە یەک بخرێنەوە.

لەبەرامبەردا  باپیر کامەلا، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگەی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: نیەتێکی جددی ھەیە بۆ ئەوەی بە زووترین کات ھێزەکانی پێشمەرگە رێک بخرێنەوە بەڵام کات و پشوو درێژی پێویستە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین