مێرکل داوایەک ئاراستەی ڤلادمیر پۆتین دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

راویژکاری ئەلمانیا داوا لە سەرۆکی رووسیا دەکات پرۆژەی ‌‌هێلی گواستنەوەی گازی نۆرد ستێرم 2 بە ئۆکرانیادا بگەیەنێت بە بازارەکانی ئەورووپا.

دوای چەندین ڕۆژ لە فشارو دانووستان بۆ رازیکردنی ڕووسیا، ڕاوژێکاری ئەڵمانیا داوا لە سەرۆکی رووسیا دەکات، بۆڕیە هێڵی گواستنەوەی گازی نۆرد ستێرم 2 لە ڕێگەی ئۆکرانیاوە بۆ ئەورووپا درێژ بکاتەوە.

لەو بارەیەوە مێرکل وتی" گرنگە ئۆکرانیا وەک دەرگایەک بۆ گواستنەوەی گازی ناوچەکە بۆ ئەورووپا بمێنیتەوە".

هەروەها لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕاوژێکاری ئەلمانیا رایگەیاند" نابێت گاز وەک چەکێکی جیۆسیاسی بەکاربهێنڕیت و ئەلمانیا هاوکاری ئۆکرانیا دەکات لە بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە و دۆستی ژینگە".

لە ماوەی رابردوودا، وڵاتی ئەلمانیا پلانەکانی بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لە بەرهەمهێنانی وزەی هایدرۆجینی بە بری 1.2 ملیار دۆلار خستەروو، ئامانج لەو پلانە خواستی ئەلمانیا بوو بۆ گواستنەوەی گازی هایدرۆجینی لە رێگەی بۆریەهێلەکانی ئێستای ئۆکرانیاوە.

لەبارەی ئەو پلانە مێرکل وتی" ئەم پلانە تا ئێستا جێگەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە، و دەبێت بزانین تا ساڵی 2024 گازی هایدرۆجینی نابێت بە شوێنگرتنەوەی گازی سروشتی".

ئەم داواکاریەی راوژێکاری ئەلمانیا و ڕاگەیاندنی پلانی هاوکاری ئەلمانیا بۆ ئۆکرانیا لە کاتێکدایە، پرۆژەی نۆرد ستێرم 2 ڕێژەی ٪99ـــی کارەکانی تەواو بووە و بڕیاروایە تا کۆتای ساڵ دەستبکات بە هەناردەکردنی گازی سروشتی ڕووسیا بۆ بازارەکانی ئەورووپا بێ ئەوەی بە خاکی ئۆکرانیا تێپەر ببێت.

بەرپرسان و شارەزایانی بوازری وزە، پرۆژەی نورد ستێرم 2، بە پرۆژەیەکی گرنگ بۆ ئاسایشی وزەی یەکێتی ئەورووپا دادەنێن، لەو بارەیەوە، ئەندامی لێژنەی جێبەجێکاری کۆمپانیایی Wintershall DAEA   ثيلو ويلاند، دەڵێت" من دڵنیام ڕووسیا پاڵپشتیەکی بەهێزی ژێرخان و دابینکردنی بودجەی پێوسیت بۆ شادەمارەکانی گواستنەوەی وزەی ولاتەکەی دەکات بۆ بازارەکانی یەکێتی ئەورووپا، نەک تەنیا بۆ دابینکردنی گازی سروشتی، بەڵک و ئامانجی رووسیا بەرهەمهێنانی گازی هایدرۆجینی سەوزە لە گازی سروشتی و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی گازی دوانە ئۆکسدی کاربۆنە تا ساڵی 2050".

هەروەها دووپاتیکردەوە، ڕووسیا لە رێگەی پرۆژەی نۆرد ستێرم 2، توانیەوەتی لە ساڵی 2011 تا وەک ئێستا 400 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتی بۆ ئەمریکا دابین بکات، ئەمە جگە لەوەی پەێرەوەی تەواوی بنەماییەکانی پاراستنی ژینگە دەکات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین