تورکیا دوو گەشتیارى عەرەب لە باتیفا دەکوژێت کوردستانی

نوچەنێت:

دواى چەند ڕۆژێک لە بێسەروشوێنبوونى دوو گەشتیارى عەرەب، ئەمڕۆ تەرمى هەردووکیان لە گوندى بانکێى سەر بە ناحیەى باتیفا لە سنوورى قەزاى زاخۆ دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (22)ى ئابى (2021)، قائیمقامی قه‌زای زاخۆی به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، دواى دیارنەمانى دوو گەشتیارى عەرەب به‌ناوه‌كانی (ئه‌حمه‌د شاكر، یوسف عومه‌ر) لە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاری ڕوویان لە سنووری ناحیه‌ی باتیفا كردبوو، به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت  به‌هۆی تۆپبارانی سوپای توركیاوه‌ كوژراون.

ئەو دوو گەشتیارە عەرەبە خەڵکى مووسڵن، دواى تۆپبارانکردنی ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن تورکیا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بە هۆى چۆڵى ناوچەکە، هەتا ئەمڕۆ کەسوکارەکانیان ئاگادارى لایەنە پەیوەندارەکانى ناحیەى باتیفایان هیچ کەسێک بە کوژرانەکەیان نەزانیبوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین