لە کوردستان ناوچە شوێنەوارییەکان دەشێوێندرێن کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری گشتيی شوێنەواری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ژمارەى شوێنەوارەکانى کوردستان زیاتر لە (10) هەزار شوێنە دەبێت ئەگەر ڕووپێوى بۆ هەموان بکرێ، دەشڵێت، لەلایەن هاونیشتمانییانەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر ناوچە شوێنەوارییەکان.

ئەمڕۆ شەممە (21)ى ئابى (2021)، کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، زیاتر لە پێنج هەزار ناوچەى شوێنەوارى لە هەرێمى کوردستاندا هەیە.

کەیفى مستەفا رووینشیدەکاتەوە، ئەگەر رووپێوى تەواو بکەین، زیاتر لە دە هەزار ناوچەى شوێنەرى لە هەرێمى کوردستان هەن، تەنها پار ساڵ (2500) هەزار ناوچەى شوێنەواری دۆزراونەتەوە.

لە پێناو پاراستنى ناوچە شوێنەوارەییەکان، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێمی کوردستان دەڵێت، کەیفی مستەفا ئەوەشی گوت، پێشنیازمان کردووە لە هەموو پارێزگاکان هەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ یەکەیەکی پۆلیس لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس هەبێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی شوێنەوار.

ئاشکرایشدەکات، تا ئێستا نەتوانراوە ناوچە شوێنەوارییەکان بکرێتە سەرچاوەیەکى بەدەستهێنانى داهات لە هەرێمى کوردستان.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین